
ئاڵای وڵاتی هەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا و ڕووسیا
ئاڤا نیوز
کۆنگرێسی ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ پرۆژەیاسایەک بۆ سزادانی ڕووسیا و ئەو دەوڵەتانەی نەوتی ڕووسیا دەکڕن.
وێنە گەورەکە: لە پێناو ڕاگرتنی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە سەرەتای دەستبەکاربوونیەوە بەڵێنی ڕاگرتنی جەنگی سێ ساڵەی نێوان هەردوو دەوڵەتی دا، بەڵام لە دوایین لێدوانیدا، دۆناڵد ترەمپ هەریەک لە سەرۆکی ڕووسیا و ئۆکراینای بە " کەللەڕەق " ناوبرد و بە هۆکاری ئەوەی دانوستاندنەکانی ئاشتی بە قۆناغێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت.
لێدوانی فەرمی: لێنزی گراهام، سیناتۆری ئەمریکی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە کۆنگرێسی ئەمریکا پرۆژەیەک ئامادە دەکات بۆ سزادانی ڕووسیا و هەر دەوڵەتێک کە نەوتی ڕووسیا بکڕێت و بازرگانی شمەکی لەگەڵ ئەنجام بدات سزا دەدرێت، گراهام ڕووسیای تۆمەتبار کرد بە بەفیڕۆدانی کات و خۆبەدوورگرتن لە ڕاگرتنی جەنگ.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت بڕیاروایە ڕۆژی دووشەممە، دووەم کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ لە ئیستەنبووڵ بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





