هەڵوێستی 43 حیزب لە کۆبوونەوەی پیرمام لەبارەی مووچە: گشت بژاردەکان کراوەن بەرامبەر بەغدا
- هەواڵ
- 31 ئایار

کۆبوونەوەی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان
ئاڤا نیوز
ڕاگەیێنراوی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە کۆبوونەوەکەی پیرمام بڵاوکرایەوە و تێیدا هاتووە، "گشت بژاردەکان بە کراوەیى دەبینین لەبەردەممان لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکانى هەرێمى کوردستان. هاوکات هەموو لایەنەکان هاوڕابووین لەوەى کە ئەم بڕیارە بڕیارێکى سیاسییە لە دژی هەرێمی کوردستان".
چیرۆکی سەرەکی: ڕێککەوتى 31-5-2025، لە مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پیرمام، بە بەشداری 43 هێز و لایەنی سیاسیی کوردستان کۆبوونەوەیەکى هاوبەش کرا، بەمەبەسىتى تاوتوێکردنى دۆخى سیاسى کوردستان و عێراق، ڕۆشنایی خستنە سەر کێشە و گرفتەکانى نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتى فیدراڵ.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ لە مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پیرمام، هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان کۆبوونەوەیەکى هاوبەشمان ئەنجامدا بەمەبەسىتى تاوتوێکردنى دۆخى سیاسى کوردستان و عێراق و کێشە و گرفتەکانى نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتى فیدراڵ، بەتایبەتى دوا بڕیارى نادەستوورى و نایاسایی وەزارەتى دارایى حکومەتى فیدراڵ و ڕاگرتن و نەناردنى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان، دواى گفتوگۆکردن و ڕاگوڕینەوەى پێویست لەسەر ئەم بابەتە، "هەموو لایەنەکان هاوڕابووین لەوەى کە ئەم بڕیارە بڕیارێکى سیاسییە دژ بە ئیرادەى گەلى کوردستان و قەوارەى سیاسى و یاسایى هەرێمى کوردستان".
- بەپێى دەستوورى هەمیشەیى عێراق و بڕیارى دادگاى فیدراڵى و یاساى فەرمانبەران و مووچەخۆرانى عێراق و ڕێککەوتنەکانى نێوان حکومەتى هەرێم و حکومەتى فیدراڵ، پێویستە حکومەتى فیدراڵى پابەندبێت بەئەرک و پابەندییەکانی خۆى بەرامبەر بە خەڵکى هەرێمى کوردستان، مافى مووچەخۆرانى هەرێمی کوردستان تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکان نەکرێت، هەروەها حکومەتى فیدراڵ دوور بکەوێتەوە لە سیاسەتى برسیکردن و فشارخستنە سەر هەرێمى کوردستان، لەبەرئەوەى ئەم سیاسەتە جگە لە قوڵکردنەوەى گرفتەکان، نادیدەگرتنى گۆڕانکارییە زۆر و خێراکانى ناوچەکەشە بۆیە لەبەرژەوەندى هیچ لایەکدا نابێت.
ئێمە وەکو هێز و لایەنە سیاسییەکانى گشت پێکهاتەکانى کوردستان وێڕاى سوپاس و پێزانینمان بۆ خۆڕاگرى مووچەخۆران و فەرمانبەر و پێشمەرگە و مامۆستایان و گەلى سەربەرزى کوردستان بەگشتى، دووپاتى دەکەینەوە کە هەڵوێست و بڕیار و هەنگاوەکانمان بە ئاراستەى بەرژەوەندى هاووڵاتیان و هەرێمى کوردستان دەبێت و بژاردەى گفتوگۆ و دانوستاندن بە باشترین ڕێگەچارە دەزانین بۆ ئەم قۆناغە، لەهەمان کاتدا "گشت بژاردەکان بە کراوەیى دەبینین لەبەردەممان لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکانى هەرێمى کوردستان".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پیرمام 43 حزب و لایەنی کوردستانی بەشداربوون، ئەمانە بوون:
1. یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان.
2. بزووتنەوەى گۆڕان.
3. پارتى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان.
4. بزووتنەوەى ئیسلامى کوردستان.
5. حزبى شیوعى کوردستان.
6. بزووتنەوەى پەیوەندى ئیسلامى کوردستان.
7. حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان.
8. پارتى ڕەنجدەرانى کوردستان.
9. پارتى پارێزگارانى کوردستان.
10. یەکێتیى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان.
11. بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان.
12. پارتى نەتەوەیى کوردستان
13. بزووتنەوەى ڕزگارى دیموکراتى کوردستان.
14. حزبى پێشکەوتنخوازى دیموکراتى کوردستان.
15. پارتى بنیادى دیموکراتى کوردستان.
16. بزووتنەوەى ئاشتیخوازانى کوردستان.
17. هاوپەیمانى نیشتمانى.
18. حزبى ڕزگارى کوردستان_دەستەى سەرۆکایەتى.
19. پارتى دیموکراتى تورکمان.
20. پارتى نیشتمانى تورکمان.
21. پارتى ڕزگارى نەتەوەیى تورکمان.
22. پارتى یەکگرتووى تورکمان.
23. بزووتنەوەى تورکمانى بێلایەن.
24. پارتى گەشەپێدانى تورکمان.
25. پارتى چاکسازى تورکمان.
26. پارتى گەلى تورکمانى عێراق.
27. بەرەى تورکمانى.
28. بزووتنەوەى دیموکراتى تورکمان.
29. پارتى گەزەنگى تورکمان.
30. پارتى ئیرادەى نیشتمانى تورکمان.
31. پارتى تورکمان ئیللى.
32. لیستى میللەت.
33. لیبراڵى تورکمانى.
34. پارتى یەکێتى دیموکراتى کلدانى.
35. پارتى ئەنجوومەنى نەتەوەیى کلدانى.
36. حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن.
37. پارتى ئەنجوومەنى میللى کلدانى سریانى ئاشوورى.
38. ڕەوتى شلاما.
39. پارتى بزووتنەوەى گردبوونەوەى سریانى.
40. کۆمەڵەى ڕۆشنبیرى ئەرمەن.
41. دەستەى کارگێڕى بەڕێوەبردنى طائیفەى ئەرمەن.
42. ڕابیتەى کلدانى جیهانى.
43. پارتى دیموکراتى کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و ئەمریکا تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان نێوانیان دەکەن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی ڕۆژئاوای کوردستان و دیمەشق لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجانی چەندین وڵات لە کۆیە بەشداریی لە فێستڤاڵێکی مۆسیقا دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ماددەی هۆشبەر لە جۆرێکی شیرینی منداڵاندا دەدۆزرێتەوە
31 ئایار
لەدوای کاتژمێر 11ـی شەو دانیشتن و مانەوە لە گۆیژە و ئەزمەڕ قەدەغە دەکرێت
31 ئایار
دەشتی بەهەشت دەستپێدەكاتەوە و زیانلێكەوتووان قەرەبوو دەكرێنەوە
30 ئایار
لە نەخۆشخانەیەکی بەسڕه قوڕاو جێگەی ئاوی خاوێن دەگرێتەوە
30 ئایار
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بە بڕیاری سوودانی دەستبەجێ لێکۆڵێنەوە لە شکستی بەرزە پردێکی بەغدا دەکرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و ئەمریکا تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان نێوانیان دەکەن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی ڕۆژئاوای کوردستان و دیمەشق لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
جووتیارانی عەنکاوە قەرەبوو دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: کوردستان بە بازاڕی ھەرێمی و نێودەوڵەتی دەبەستینەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: وەڵامی هەر هەنگاوێکی ئەوروپا دژ بە ئێران دەدەینەوە