موقتەدا سەدر، ڕێبەری نیشتمانیی شیعە
ئاڤا نیوز
ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، بەکارهێنانی ناوی بنەماڵەکەی یان ناوی خۆی بەهەموو شێوەیەک "ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ" تەنانەت بە ئاماژەش قەدەغە کرد، هاوکات دوو ڕێنمایی دیکەیشی لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردن دەرکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: موقتەدا سەدر، ڕێبەری نیشتمانیی شیعە ڕایگەیاند: قەدەغەیە و حەڕامە ناوی بنەماڵەی سەدر بە تایبەت (دوو شەهیدەکەی سەدر) بەکاربهێنرێت، قەدەغەیە بە هیچ شێوەیەک ناوی منیش بەکاربهێنرێت بە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بە ئاماژە یان بە لێدوانی ڕاشکاوانە لە هەر لایەنێکەوە.
- ڕێگەپێدراوە هەژاران لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن ئەو شتانەی دابەش دەکرێت وەرگرن، تەنانەت لە گەندەڵکارانیش بێت، بەو مەرجەی نە دەنگیان پێبدەن نە کارتی هەڵبژاردنیش وەربگرن، "چونکە ئەمە پارەی تۆیە نەک پارەی ئەوان، ئەوانیش منەتبار نین بەسەر تۆدا"، گەندەڵکاران چەند بە چاک و باش خۆیان دەربخەن، هەر بە تاوانبار دەمێننەوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەدر ڕێنمایی سێیەمی دەرکرد و وتی، "گوتم و دووبارەی دەکەمەوە، بێدەنگی ئێمە قسەکردنە، یەکێک لە ماناکانیشی ئەوەیە کە بێدەنگیمان لە بەرامبەر گەندەڵییەکانیان مانای ئەوە نییە کە ئێمە لێیان ڕازیین، بۆیە باوەڕیان پێ مەکەن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، ڕەوتی نیشتمانیی شیعە بڕیاری بایکۆتکردنی پرۆسەکەی داوە وەک هەڵوێستێک دژی "گەندەڵی و گەندەڵکاران".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 53 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






