وتەبێژی سەربازیی سوودانی بۆ ئاڤا: ئاسایشی ناوچە کێشەلەسەرەکان هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە
- کوردستان
- 1 حوزەیران

سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، هەماهەنگیی و کاری هاوبەش لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی عێراق بەردەوامە و لە ئاستێکی باڵادایە، جەختیش دەکاتەوە کە ئاسایشی ناوچە کێشەلەسەرەکان هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی دەستووری عێراق، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەشێکن لە دامەزراوەی ئەمنی و سەربازیی عێراق و مافی ئەوەشیان هەیە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەشداربن لە دابینکردنی ئاسایش، بوونی هەماهەنگی هاوبەشیش لەنێوان هەردوولا زیاتر دابینکردنی ئارامی لێکەوتووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "لە بواری بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی زۆر گرنگ دەگێڕێت، هەماهەنگیش لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش لە ئاستێکی باڵادایە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەماهەنگیمان لەو ناوچانەی جێگەی گرنگی هاوبەشمانە (ناوچە کێشەلەسەرەکان) بەردەوامە و هیچ مەترسییەکی داعشیان لەسەر نەماوە، کارکردنیش بۆ دروستکردنی هێزی هاوبەش بۆ دابینکردنی ئاسایشی ئەو ناوچانە بەردەوامە".
پەیوەست بە دۆسیەی گواستنەوە و لێکۆڵینەوەی قوتابیانی خولی 89 کۆلێژی سەربازیی لە ناسریە، سەباح نوعمان گوتی، "لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ڕووداوەکەی خولی 89ی کۆلێژی سەربازیی بەردەوامن و لیژنەکە بەگوێرەی فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان کارەکانی خۆی دەکات، هاوکات سەرۆک ئەرکانیش قسەی بۆ قوتابییەکان کردووە و ئێستا ئەوان بۆ ناوچەی تاجی گوازراونەتەوە و دەستیان بە مەشقکردن کردووە، ئەوە ڕاست نییە کە بۆ شوێنی دیکەی جوگرافی گوازراونەتەوە".
هەرچی پەیوەستە بە پەیوەندییەکانی نێوان هێزی پێشمەرگە و دامەزراوە ئەمنییەکانی کوردستان لەگەڵ هێزەکانی حکومەتی فیدڕاڵ، سەباح نوعمان ڕایگەیاند: دامەزراوەی ئەمنی لە هەرێمی کوردستان بەشێکە لە هێزی سەربازی و دامەزراوەی ئەمنیی عێراق، هەموومان لە ژێر فەرمانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کاردەکەین کە ئەوان پلان دادەنێن و هەماهەنگی دەکەن بەگوێرەی ناوچەکان و ئەرک و وەزارەتەکان، هەماهەنگی لە بواری ئەمنیی لەنێوان ناوەند و هەرێم لە ئاستێکی باڵادایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش، ئێستاش ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەیە دژی تیرۆرستان، لەبواری بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانیش کوردستان ڕۆڵێکی زۆر گرنگ دەگێڕێت بۆ پشتیووانی دامەزراوەی ئەمنیی ئەویش بە دابینکردنی زانیاریی و هەماهەنگیی دژی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و ئەوانەی لە یاسا خۆیان شاردووەتەوە.
سەباح نوعمان دەشڵێت، "کار و هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەو ناوچانەی جێگەی گرنگی هاوبەشمانە بەردەوامە کە پێشتر ئەوە بۆشاییەک بوو و داعش سوودی لێوەردەگرت بۆ گواستنەوە و پلاندانان و هێرشی تیرۆرستی بەڵام ئێستا لە ناوچانەدا بەگوێرەی هەماهەنگیی و پلانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان مامەڵە دەکەین، بەوهۆیەش ئەو ناوچانە بە تەواوی ئارام و ئاسایشن و مەترسییان لەسەر نییە، کارکردنیش بۆ دروستکردنی هێزی هاوبەش بۆ دابینکردنی ئاسایشی ئەو ناوچانە بەردەوامە".
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: کۆتایی ئەم هەفتەیە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق
- بیروڕا
- 40 خولەک لەمەوپێش
لە ژەنەراڵی چیاکانەوە بۆ ژەنەراڵی ناو کۆشکی ئەلیزێ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: کۆتایی ئەم هەفتەیە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت بۆ پرسی سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا کاروانێکی نوێی دەستگیرکراوانی داعش لە سووریاوە ڕەوانەی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سیستەمێکی پێشکەوتووی پشکنین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەداتە عێراق






