
ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ بلومبێرگ
ئاڤا نیوز
کۆشکی کرێملین ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ پلانێکی دیاریکراو بۆ ئەنجامدانی دیداری نێوان سەرۆکی ڕووسیا و هاوتا ئەمریکییەکەی نییە.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەیەکی زۆرە هەوڵی ڕێکسختنی دیدارێک بۆ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و دۆناڵد ترەمپ، هاوتا ئەمریکییەکەی دەدرێت، کۆشکی کرێملن لە نوێترین بڵاوکراوەیدا سەبارەت بەم بابەتە ڕایگەیاند، هیچ پلانێکی دیاریکراو بۆ کۆبوونەوەی هەردوو سەرۆک نییە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: یوری ئوشاکوف، یاریدەدەری سەرۆکی ڕووسیا بە میدیا ڕووسییەکانی ڕاگەیاند، هیچ پلانێک نییە بۆ دیداری ترەمپ و پووتین، کۆبوونەوەکە پێویستی بە ئامادەکاریی ورد هەیە، بەڵام ئەوەی گرنگە ئێستا هەردوو سەرۆک پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجام دەدەن و ئەنجامی ئەرێنیان هەیە.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: هەفتەی ڕابردوو، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا پێشنیازی کۆبوونەوەی هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیای پێشکەش کرد بۆ کۆبوونەوە لەسەر پرسی ئۆکراینا و ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی گشتگیر.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






