
سەربازێکی ئۆکراینا (وێنە - ABC)
ئاڤا نیوز
بەهۆی هێرشێکی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، زیاتر لە 70 سەربازی ئەو وڵاتە لە کاتی مەشق و ڕاهێنانی سەربازی دەکوژرێن و بریندار دەبن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئۆکرانیا ڕایگەیاند، لە 1ی حوزەیران، دوژمن هێرشێکی مووشەکیی کردە سەر یەکێک لە یەکەکانی مەشق و ڕاهێنانی سوپای ئۆکرانیا، "بەهۆیەوە 12 سەربازمان کوژروان و زیاتر لە 60ی دیکە برینداربوون".
کاریگەریی و لێکەوتەکان: بەشێک لەم جۆرە هێرشانەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا لەلایەن بەرپرسانی سیاسی لە ئۆکراینا ڕەخنەیان لێ گیرا و سەرکردایەتیی سەربازیی تۆمەتبار دەکەن بەوەی کە ئامانجی ئاسان دروست دەکەن و ژیانی سەربازەکان دەخەنە مەترسییەوە بە کۆکردنەوەیان لە یەک شوێن.
لەلایەکی دیکەوە: سوپای ئۆکراینا ڕۆژی یەکشەممە لە وەڵامی بەرپرسانی سیاسیی وڵاتەکەیان ڕایگەیاند، هیچ کۆبوونەوە و گردبوونەوەیەکی گەورە لە شوێنی ئامانجدار نەبووە نەکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی 2022دا، لەسەرەتای دەستیپێکی شەڕی نێوان ئۆكراینا و ڕووسیا، ڕووسیا چەندین جار ئەو شوێنانەی بە ئامانج گرتووە کە سەربازە ئۆكراینییەکان تێیدا کۆدەبوونەوە. هەندێکییان دووربوون لە هێڵی بەرەی جەنگ.
باکگراوند: لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2024، ڕووسیا هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر پەیمانگایەکی سەربازی لە شاری پۆلتاڤا، بووە هۆی کوژرانی نزیکەی 60 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 300 کەسی دیکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 20 خولەک لەمەوپێش
بەغدا ئاوارەکانی دهۆکی لە سەرمای زستان بەجێهێشتووە
- کولتوور
- 48 خولەک لەمەوپێش
کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
48 خولەک لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی فەرمانی تەواوکردنی دیوارە کۆنکرێتییەکەی سەر سنووری سووریا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگربەستی دیمەشق و هەسەدە درێژ کرایەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا هێرشی کردە سەر دوو شارەی گەورەی ئۆکرانیا






