سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا داوا لە سوپای وڵاتەکەی دەکات خۆیان بۆ جەنگ ئامادە بکەن
- هەواڵ
- 3 حوزەیران

کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا پلانێکی ستراتیژی نوێ بۆ بەهێزکردنی سوپای بەریتانیا ڕادەگەیەنێت و داوا لە سوپا دەکات ئامادە بێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو مەترسی و هەڕەشەکان.
وێنە گەورەکە: ئێستا بەریتانیا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بووە بە بەشێک لە جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا، پشتیوانی بەردەوامی بەریتانیا لە کیێڤ لە ڕووی سەربازی و سیاسییەوە کاریگەری خراپی لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان لەندەن و مۆسکۆ هەبووە، دوای بانگەوازەکەی کیەر ستارمەر بۆ دروستکردنی سوپایەکی هاوبەشی ئەوروپا بۆ بەرگریکردن لە ئۆکراینا و ئەوروپا، کرێملن توڕەیی خۆی بەرامبەر ئەو بانگەوازە دەربڕی و ڕایگەیاند: هەر سوپایەکی ئەوروپا لە ئۆکراینا بوونی هەبێت، واتای ڕاگەیاندنی جەنگە و بە تووندی وەڵام وەردەگرن.
لێدوانی فەرمی: کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئەمڕۆ لە میانەی وتارێکدا لە سکۆتلەندا ڕایگەیاند، ئێستا جیهان بە قۆناغێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت و پێویستە هەمیشە ئامادەی جەنگ بێت، "پلانی ستراتیژی نوێمان بۆ سوپای بەریتانیا ڕادەگەیەنین".
- ئامانج لە پلانی ستراتیژیی بەرگری بۆ سوپا، پڕچەکردنیەتی بە پێشکەوتووترین ئامێری جەنگی و دەبێت سوپای وڵات 10 هێندەی ئێستا بەهێزتر و کوشندەتر بێت، "دەبێت هەمیشە ئامادە بین بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هەر مەترسی و هەڕەشەیەک بۆ سەر بەریتانیا و وڵاتانی ئەندامی ناتۆ، لە ئەگەری ڕوودانی جەنگ شانبەشانی هاوپەیمانەکانمان دەجەنگین".
زانیاریی زیاتر: بە پێی پلانەکەی کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا 12 ژێر دەریایی نوێ دروست دەکرێت، 15 ملیار پاوەند بۆ کڵاوەی ئەتۆمی و دروستکردنی موشەکی دوورمەودا تەرخان دەکرێت، دروستکردنی چەندین جۆری نوێی چەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەشێکن لە پلانە ستراتیژییەکەی ستارمەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





