هەر ئاژەڵێک لە دەرەوەی کوشتارگەکان بکرێت بە قوربانی دەستی بەسەردا دەگیرێت
- کوردستان
- 4 حوزەیران

هاونی
ئاڤا نیوز
بەهۆی بڵابوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ڕێککارەکانی خۆپارێزی تۆندوتۆڵکراون و بۆ جەژنی قوربانیش ڕێککاری توندتر دەگیرێتە بەر.
وێنە گەورەکە: قوربانیکردن و سەربڕینی ئاژەڵ لای موسوڵمانان یەکێکە لە سیما دیارەکانی جەژنی قوربان، ساڵانە لە هەرێمی کوردستان سەدان سەر ئاژەڵ دەکرێتە قوربانی و بەشێکیشی لەنێو ماڵەکاندا سەردەبڕدرێت، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون و بۆ ڕێگریکردن لە زیاتر تەشەنەسەندنی نەخۆشییەکە، بەر لە جەژنی قوربان چەند ڕێککارێکی نوێ گیراوەتە بەر و داوا لە هاووڵاتیان دەکرێت، لە کوشتارگەکان ئاژەڵ سەرببڕن، هەرکەسێکیش لە کۆڵان و شوێنە گشتییەکان قوربانی بکات، سزا دەدرێت و ئاژەڵەکەش دەستی بەسەردا دەگیرێت.
لێدوانی فەرمی: هەڵمەت هەمزە، بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "لە کوشتارگەی هەولێر ئامادەکاریی تەواو بۆ جەژنی قوربان کراوە و تیمی پزیشکی زیاد کراوە، پشکنین بۆ ئاژەڵەکان دەکرێت پێش سەربڕین و دوای سەربڕین، ڕۆژانە 12 کاتژمێر کوشتارگەکان کراوە دەبن".
هەڵمەت هەمزە داوا لە هاونیشتمانییان دەکات، "ئاژەڵەکانیان بهێنن بۆ کوشتارگەکان بۆ ئەوەی پارێزراو بن لە نەخۆشی و بەشێوەیەکی تەندروست لێرە ئاژەڵەکانیان بۆ سەردەبڕدرێت".
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر هۆشداری دەدات و دەڵێت، "بە گشتی لە سێ شوێن ئاژەڵ سەردەبڕێت، لە ماڵان و کۆڵانەکان و گۆڕەپانی فرۆشتنی ئاژەڵان، بۆ ڕۆژانی جەژن مەفرەزە لە زۆر شوێن دادەنرێت، ناتوانین 100% قوربانی لە ماڵان قەدەغە بکەین، بەڵام لە شوێنە گشتییەکان بەهەموو شێوەیەک ڕێگری لێدەکرێت و هەرکەسێک ببینرێت ئەو کارە بکات، دەستگیر دەکرێت و پێبژاردنی بۆ دەکرێت و ئاژەڵەکەش دەستی بەسەردا دەگیرێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو کەمتر قوربانی بکرێت. بەپێی ئامارەکان لە ساڵی 2023، نزیکەی هەزار و 872 سەر ئاژەڵ کراوە بە قوربانی، لە ساڵی 2024، ڕێژەکە کەمتربووە و هەزار و 28 سەر ئاژەڵ سەربڕدراوە، بۆ ئەمساڵیش بەهۆی نەهاتنی مووچە و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون، پێشبینی دەکرێت ڕێژەکە کەمتریش بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 54 خولەک لەمەوپێش
پرۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- عێراق
- 54 خولەک لەمەوپێش
پرۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق کۆتایی هات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەروەردەی عێراق: کەمکردنەوەی دەوام لە مانگی ڕەمەزان قوتابخانەکان ناگرێتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق پارەی بەشەخۆراكی مانگانە زیاد دەكات






