ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی پڕۆژە بڕیاری ئاگربەستی غەززەی پەسەند نەکرد
- هەواڵ
- 5 حوزەیران

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی تایبەت بە غەززە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی، بەهۆی ڤیتۆی ئەمریکاوە، لە پەسەندکردنی پرۆژە بڕیارێک بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە شکستی هێنا.
چیرۆکی سەرەکی: چوارشەممە 2025-06-04، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی، بۆ دهنگدان لهسهر پرۆژه بڕیارێک بۆ ڕاگهیاندنی ئاگربهست له نێوان ئیسرائیل و بزووتنهوهی حهماس و ڕێگەدان بە چوونە ناوەوەی هاوکاری مرۆیی بۆ ناو کەرتی غەززە کۆبووەوە.
لێدوانی فەرمی: دوروسی شیا، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: ئەم پڕۆژەیە دەبێتە هۆی تێکدانی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەستێک و بوێری بە حەماس دەدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕەشنووسی پڕۆژەکە بریتیبوو لە، دەستبەجێ ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی بێ مەرج و هەمیشەیی لە غەززە ، ڕێگە بە هاتنە ناوەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ هاووڵاتیانی غەززە بدرێت بەهۆی ئەو دۆخە کارەساتبارەی کەرتەکە تێیدا دەژیت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ماڵپەری ئەکسیۆس لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئهمریكا پێشوهخته ئیسرائیلی ئاگادار كردووهتهوه، ڤیتۆ له بهرامبهر پرۆژه بڕیارەکە بهكار دههێنێت.
زانیاریی زیاتر: پڕۆژهکە له لایهن 10 ئهندامه ناههمیشهییهكهی ئهنجوومهنی ئاسایشیی نێودهوڵهتیی "ئیستۆنیا، هیند، ئێرلهندا، كینیا، مهكسیك، نهیجهر، نهرویج، سانت فنسنت و دوورگهی گرینادین، تونس، ڤێتنام پێشكهش كرابوو، بەڵام بۆ دووەم جار بەهۆی ڤیتۆی ئەمریکا پەسەند نەکرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






