ئاڤا نیوز
بە میوانداری سەرۆکی پەرلەمانی بەریتانیا، ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لەنێو تەلاری پەرلەمانی بەریتانیا بەڕێوەچوو؛ ڕەوەندی کوردستانی و نوێنەرانی نەتەوەکانی دیکەش لە ئاهەنگەکەدا بەشداربوون.
چیرۆکی سەرەکی: پێشوازیکردنی نەورۆز لەنێو پەرلەمانی بەریتانیا بووەتە نەریتێکی ساڵانە، بەڵام ئەمساڵ نوێنەری سەرۆک بارزانی بانگهێشتی چالاکییەکە کرا و گوتارێکی پێشکەش کرد.
لێدوانە فەرمییەکان: لینسی هۆیەڵ، سەرۆکی پەرلەمانی بەریتانیا: "ئەم ڕێورەسمەم بۆ ناساندنی گەلی کورد و ئەو نەهامەتیانەی بەسەریانداهاتووە، ڕێکخستووە ".
شیفا بارزانی، سەرپەرشتیاری ڕەوەندی کوردستانی و نوێنەری سەرۆک بارزانی: "بەڕاستی ئەمە بۆنەیەکی زۆر مێژووییە و دووەمجارە سەرۆکی پەرلەمان خۆی ئامادە دەبێت".
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی: "ئەمە خۆی پەیامێکی گرنگە، لە ئاستی نێودەوڵەتی کورد زۆر باش چووەتە پێشەوە".
باکگراوند: بەریتانیا ڕۆڵی کاریگەریی لە دەرکردنی بڕیاری 688 هەبوو کە ناسرابوو بە هێڵی دژەفڕین بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای پێشووتری عێراق.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم





