ئێران بۆ ئەمریکا: بڕیارەکەتان بۆ قەدەغەی گەشت بۆ ئەمریکا ڕەگەزپەرستانەیە
- هەواڵ
- 7 حوزەیران

ئاڵای وڵاتانی هەریەک لە ئەمریکا و ئێران
ئاڤا نیوز
تاران بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بۆ قەدەغەی گەشتی هاووڵاتیانی ئێران و 11 وڵاتی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا وەک ئاماژەیەک بۆ "بیرکردنەوەی ڕەگەزپەرەستانە"ـی واشنتۆن ناو دەبات.
لێدوانی فەرمی: عەلیڕەزا هاشمی ڕەجا، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێرانیانی دەرەوە لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی بڵاوکراوەتەوە، ڕایگەیاند "بڕیارەکە ئاماژەیەکی ڕوونە لە هەژموونی بیرکردنەوەی سەردەستەخوازی و ڕەگەزپەرەستی لەناو بڕیاربەدەستانی ئەمریکا و دەرخەری دژایەتیی قووڵی درووستکەرانی بڕیارە لە ئەمریکا بەرامبەر بە خەڵکی ئێرانی و موسوڵمان.
عەلیڕەزا هاشمی دەڵێت، "بڕیارەکە پێشێلکردنی بنەما سەرەکییەکانی یاسای نێودەوڵەتییانە، کە سەدان ملیۆن خەڵک لە مافی گەشتکردن بێبەش دەکات تەنیا لە سەر بنەمای نیشتمان و ئایینیان."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جگە لە ئێران، قەدەغەی گەشت خراوەتە سەر هاوڵاتیانی ئەفغانستان، میانمار، چاد، کۆنگۆ-برازاڤیل، گینای ئیستیوایی، ئەریتریا، هایتی، لیبیا، سۆماڵ، سودان و یەمەن. هەروەها، قەدەغەی گەشتی سنوورداریش بەسەر هاووڵاتیانی حەوت وڵاتی دیکەدا سەپێنراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
سەرەڕای ڕێککەوتن، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر غەززە؛ کوژراو و بریندار هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت