ژمارەیەک پزیشک بەهۆی پابەندنەبوون بە دەوام لە ڕۆژانی جەژن سزا دەدرێن
- تەندروستی
- 8 حوزەیران

دوو نووسراوەکە
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک پزیشک لە شاری هەولێر بەهۆی پابەندنەبوونیان بە دەوام کردن لە نەخۆشخانە حکومییەکان لە ڕۆژانی جەژن، سزا دەدرێن و لێبڕینی مووچەیان بۆ دەکرێت.
نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێک کە کۆپییەکی دەست ئاڤا میدیا کەوتووە. ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، لە کاتی سەردانی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر بۆ نەخۆشخانەی ڕاپەرینی فێرکاریی منداڵان لە دووەم ڕۆژی جەژندا، حەوت پزیشک بەهۆی ئامادەنەبوویان لە شوێنی دەوامی فەرمی خۆیاندا، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە و بڕیار دەدرێت یەک ڕۆژ بڕینی مووچەیان بۆ بکرێت و ئەو ڕۆژەشیان بە نەهاتوو بۆ هەژمار بکرێت.
زانیاریی زیاتر: بە پێی نووسراوەکە لە نەخۆشخانەی ڕزگاری 12 پزیشک سزادراون و لە نەخۆشانەی ڕاپەرینی منداڵانیش حەوت پزیشک سزا دراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نووسراوێکی ئاگاداریش بۆ سەرجەم نەخۆشخانە تایبەتییەکان کراوە، کە ئاماژە بەوەکراوە: هەر پزیشکێکی خولاو و دێرین لە کەرتی گشتیی پابەندی دەوام نەبووە، نابێت لە نەخۆشخانە تایبەتییەکان دەوام بکات، بە پێچەوانەوە نەخۆشخانە تایبەتییەکە بەرپرسیار دەبێت و دادەخرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات





