
ژمارەیەکی زۆر پەنابەری سووریا لە تورکیا
ئاڤا نیوز
دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا، زیاتر لە 400 هەزار پەنابەری ئەو وڵاتە لە وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی دیکە گەڕاونەتەوە سووریا.
وێنە گەورەکە: لە کۆتاییەکانی ساڵی 2024 کۆتایی بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا هێنرا و لەو کاتەشەوە تاوەکو ئێستا بە سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەر لەڕێگەی وشکانی و ئاسمانی گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مازن عەلووش، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی دەستەی گشتیی دەروازە وشکانی و دەریاییەکان ڕایگەیاند: لە مانگی ئایاری ڕابردوو 90 هەزار هاووڵاتیی سووریی گەڕاونەتەوە، لە هەفتەی یەکەمی مانگی حوزەیرانیش زیاتر لە 25 هەزار هاووڵاتی گەڕاونەتەوە.
بە وتەی عەلووش، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدەوە زیاتر لە 400 هەزار پەنابەری سووری لە ڕێگەی دەروازە سنوورییە وشکانییەکانەوە گەڕاونەتەوە، زۆرینەیان لە وڵاتانی تورکیا، عێراق، لوبنان و ئوردن، بە ئامانجی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی گەڕاونەتەوە.
ڕوونیشی دەکاتەوە، ئەو ژمارانە هاووڵاتییانی تاراوگە ناگرێتەوە کە بۆ نیشتەجێبوون یان سەردان لە ڕێگەی ئاسمانییەوە گەڕاونەتەوە، تەنیا پەیوەستە بەو پەنابەرانەی کە لەڕێگەی وشکانییەوە هاتوونەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو تاوەکو سەرەتای مانگی ئایاری ڕابردوو، زیاتر لە 670 هەزار هاووڵاتی سووری ئاوارەی ناوخۆ بوون، لەهەمان کاتدا زیاتر لە ملیۆنێک و 70 هەزار ئاوارە و پەنابەر گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
دوو تۆن برنجی ئاکرێ بەخشرا بە هەڵمەتی هاوکاریی ئاڤا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
دوو تۆن برنجی ئاکرێ بەخشرا بە هەڵمەتی هاوکاریی ئاڤا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە نەینەوا شکست بە هەوڵێکی بەقاچاخبردنی سووتەمەنی دەهێنرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری گۆتێرێس: یۆنامی لە کۆتایی ئەمساڵ کۆتایی بەکارەکانی دەهێنێت






