وێنەی دەستگیركراوەكان، ئاسایشی خەلیفان
ئاڤا نیوز
ئاسایشی خەلیفان دەستگیرکردنی شەش کەسی ڕاگەیاند، کە بەناوی فرۆشتنی سیمکارتەوە فێڵیان لەخەڵک کردووە و هەژماری بانکییان بەناویانەوە کردووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە رێکەوتی 17/3/2024 لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی خەلیفان شەش شەش کەس بە تۆمەتی فێلکردن لە هاوڵاتییان دەستگیرکراون، تۆمەتبارەکان لە ڕێگەی بەخشینی سیمکارتی (زین) و پێدانی بڕی 20 هەزار دینار بە هەرکەسێکی وەرگری سیمکارتەکە و وێنەگرتنی کارتی نیشتیمانی و وێنەی کەسی، لەو رێگەیەوە هەژماری بانکی نهێنییان دروستکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو ساختەکارانە بەو هۆیەوە پارەیەکی زۆریان خستووەتە سەر ئەم هەژمارە بانکییانە و بەرەو دەرەوەی وڵاتیان بردوون بەمەبەستی کڕینی دۆڵار بە نرخێکی کەمتر لە عێراق و دواتر هێنانەوە بۆ هەرێمی کوردستان بە ئامانجی فرۆشتنی بە نرخێکی زیاتر، بۆ ئەو مەبەستە پەڕاوی لێکۆلینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی دادگە کراون.
بۆچی گرنگە؟ ئاسایشی خەلیفان داوا لە هاوڵاتییان دەکات هۆشیاربن بەرامبەر ئەم جۆرە فێڵانە ، چونکە لەوانەیە پێدانی کارتی نیشتیمانی و وێنەی خۆیان بۆ چەندین کاری مەترسیدارتر بە کاربهێنرێت و لە داهاتوودا زیانێکی زۆر لەو خاوەن هەژمارە بانکیانە بدات و باج و رسوماتی بانکیی بکەوێتە سەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 3 خولەک لەمەوپێش
ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە ڕاگەیێنرا
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەقامەکانی شاری سەدر لە بەغدا خاڵین لە دیمەنی بانگەشەی هەڵبژاردن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئیسرائیل: ڕێککەوتنی غەززە واژۆ دەکرێت و ترەمپ دەچێتە میسر
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا گەمارۆی چەک دەخاتە سەر ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم