
بەشار ئەسەد، سەرۆکی لەسەرکارلابراوی سووریا
ئاڤا نیوز
ئاژانسێکی فەرەنسی ڕایدەگەیێنێت، سەرۆکی لەسەرکارلابراوی سووریا، لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەیدا لە یەکێک لە شوقە گرانبەهاکانی ناو "شاری پایتەختەکان" نیشتەجێیە کە بە گرانبەهاترین گەڕەکی مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا دادەنرێت و ناوچەیەکە پڕە لە کۆمپانیا گەورەکان و هۆتێلە ئاست بەرزەکان و شوێنی نیشتەجێبوونی دەوڵەمەند و نوخبەکانی ڕووسیایە.
وێنە گەورەکە: دوای تێپەڕبوونی نیو سەدە لە حکومڕانی بنەماڵەی ئەسەد و 13 ساڵ بەسەر خۆپێشاندانەکانی سووریادا، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە 8-12-2024، ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە، دیمەشقی پایتەختی کۆنترۆڵ کرد و بەشار ئەسەد، سەرۆکی وڵاتەکە بەرەو ڕووسیا هەڵهات.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی کەناڵی "فرانس ئینفۆ"ی فەرەنسی لەسەر زاری ڕۆژنامەنووسێکی ڕووسییەوە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکردووە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، " بەهۆی بەرزیی نرخی کرێوە تەنها دەوڵەمەندەکان لەم گەڕەکەدا نیشتەجێن. ئەسەد و خێزانەکەشی دوور لە چاوی میدیاکان لە ژیانێکی شاهانەی ئاشکرا دەژین". هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە کە نرخی شوقەیەک بە ڕووبەری 119 مەتری دووجا لە هەمان کۆمەڵگەدا دەگاتە نزیکەی 109 ملیۆن دۆلار.!
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئەیاد حامد، توێژەر لە "بەرنامەی سووری بۆ گەشەپێدانی یاسایی" لە لەندەن، ڕوونیدەکاتەوە کە خێزانی ئەسەد لە چەند ساڵی ڕابردووەوە دەستیان کردووە بە گواستنەوەی وردە وردەی موڵک و ماڵ و پارەکانیان بۆ ڕووسیا، ئەمەش لە ڕێگەی کڕینی خانووبەرە و دامەزراندنی کۆمپانیای تایبەتەوە بووە.
قووڵتر: ناوبراو ئاشکرای کرد، نزیکەی 250 ملیۆن دۆلار لە نێوان ئازاری 2018 و ئەیلوولی 2019دا لە چەندین گەشتی ئاسمانیدا و بە شێوەی کاش گواستراوەتەوە بۆ مۆسکۆ، لە کاتێکدا چەندین ڕاپۆرت ئاماژە بەوە دەکەن کە سامانی خێزانی ئەسەد زیاترە لە دوو ملیار دۆلار.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: پێشتریش ڕاپۆرتە میدیاییەکان باسیان لەوە کردبوو کە دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا پەیوەندییان بە بەرپرسانی ڕووسیاوە کردووە و داوایان لە مۆسکۆ کردووە کە ئەسەد ڕادەست بکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە نەجەف 10 فەرمانبەر بە تۆمەتی گەندەڵی و مامەڵەی وەهمی دەستگیر کران






