سەرکەوتی کووبە، لێپرسراوی مەڵبەندی یەكێتی لە چەمچەماڵ - هاوسەری سەرکەوت کووبە
ئاڤا نیوز
لەسەر سکاڵای كادیرێكی مەڵبەندی یەكێتی لە چەمچەماڵ، هاوسەری سەرکەوت حەسەن، لێپرسراوی مەڵبەندی یەكێتی لە چەمچەماڵ ناسراوە بە (سەرکەوتی کووبە) بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای چەمچەماڵ، دەستگیر دەكرێت.
چیرۆكی سەرەكی: دوای ئەوەی ڕۆژی 4ـی ئەم مانگە، هاوسەری سەركەوتی كووبە، لێپرسراوی ئێستای مەڵبەندی یەكێتی لە چەمچەماڵ، لەسەر كێشە و ناكۆكیی كۆمەڵایەتی، تەقەی لە ماڵی خانمە كادیرێكی مەڵبەندی یەكێتی لە چەمچەماڵ كرد بە ناوی ساوێن جەمال، ئەو هاووڵاتییە سكاڵا تۆمار دەكات و بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا، ئەمڕۆ سێشەممە، خێزانی سەركەوتی كووبە ڕاپێچی ئاسایشی ڕۆژئاوای چەمچەماڵ دەكرێت و دەستبەسەر دەكرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا لە سەرچاوەیەكی تایبەتەوە زانیویەتی، دەستگیركردنی ئەو خانمە؛ دوای فشارێكی زۆری خەڵكی چەمچەماڵ و چین و توێژەكانی ئەو دەڤەرە بوو، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە، دوای بردنی خێزانەكەی سەركەوتی كووبە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای چەمچەماڵ، هێزەكانی ئاسایش چوونەتە سەر ماڵی ئەو كادیرەی تەقەی لێكراوە و هەوڵدەدەن بە گوشاری زۆر و بەڵێنی جۆراوجۆر، هانی بدەن كە لە سكاڵاكەی پاشگەز ببێتەوە و فشارەكانیان بۆ قایلكردنی، چڕ كردووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕەمك ڕەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، خێزانی سەركەوتی كووبە، پاش ڕووداوی تەقەكردنەكە، بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دەرچووە، لێكۆڵینەوەش لەو بابەتە بەردەوامە.
لەلایەكی دیكەوە: عەمید ئاراس، بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ، بێ ئاگایی خۆی لە هەبوونی سكاڵا دەربڕی و دووپاتی كردەوە ئەم دۆسیەیە بەهیچ شێوەیەك پۆلیس لێی ئاگادار نییە.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "تاكو ئێستا هیچ كەسێك لەلای ئێمە دەستگیر نەكراوە و ڕەتی كردەوە لێدوانی فەرمی لەمبارەیەوە بدات."
قوڵتر: سەرچاوەیەك تایبەت بە ئاڤا ئاشكرای دەكات، ڕیشەی كێشەكە بۆ ساڵێك لەمەوبەر دەگەڕێتەوە بەهۆی دروستبوونی كێشە و ناكۆكیی كۆمەڵایەتی لەنێوان ئەو خانمە كارمەندەی مەڵبەندی یەكێتی لە چەمچەماڵ بە ناوی ساوێن جەمال و خێزانی سەركەوتی كووبە كە ناوی كیژانە و لەدایكبووی ساڵی 1997ـە، بەهۆیەوە خێزانی سەركەوتی كووبە، مووچەی كادیرەكەی مەڵبەند دەبڕێت و لە كارەكەشی دووری دەخاتەوە، دوای بەردەوامبوونی كێشەكە بۆ زیاتر لە یەك ساڵ، هاوسەری سەركەوتی كووبە، بە بیانووی ناوزڕاندنی لەلایەن ئەو كچە كادیرەوە، بە دوو ئۆتۆمبێلی سەركردایەتیی یەكێتی و ژمارەیەك چەكدارەوە هێرش دەكاتە ماڵەكەی و چەند فیشەكێك دەتەقێنێت. دوای ڕووداوەكەش، كارمەندانی ئاسایش لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكان دەستپێدەكەن و بەڵگەی پێویست بۆ تۆمەتباركردنی هاوسەری سەركەوتی كووبە كۆ دەكەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 19 خولەک لەمەوپێش
بەرەی گەل: تەندروستی پۆڵاد شێخ جەنگی بەرەو باشبوون دەچێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان – سلێمانی سێ واژۆ دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان – سلێمانی سێ واژۆ دەكرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات