
گەڕەکێکی دهۆک. وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەهۆی نالەباری دۆخی کەشوهەوا و بارامنی بەخوڕەوە، سبەی لە پارێزگای دهۆک پشووی فەرمییە و پارێزگاری شارەکە داوا لە هاونیشتمانیان دەکات، بۆ کاری پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: "بەهۆی بارانی بەخوڕ و لەپێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان، سبەی چوارشەممە 20ـی ئاداری 2024، لە پارێزگای دهۆک پشووی فەرمییە، بەڵام پشووەکە ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە ناگرێتەوە کە پەیوەندییان بە دۆخی لەناکاوەوە هەیە". عەلی تەتەر، پاریزگاری دهۆک ڕایگەیاندووە.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی بارانبارینی بەهێز و کۆبوونەوەی ئاو، لە دهۆک دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 100 ماڵیش زیانیان بەرکەوت.
لە لایەکی دیکەوە: پاش بارانبارینە بەخوڕەکەی ئەمڕۆی دهۆک، سەرۆکوەزیران بارزانی پەیوەندی بە پارێزگاری دهۆکەوە کرد و بۆ هەموو هاوکارییەک ڕایسپارد.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
11 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەلەب درۆنێکی هێزەکانی دیمەشق چەند ئەندامێکی هەسەدە بە ئامانج دەگرێت






