دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ڕۆژانی جەژندا هاوکاری گەیاندە 17 هەزار خێزان
- کوردستان
- 11 حوزەیران
دیمەنی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بەسەر هەژار و کەمدەرامەتان
ئاڤا نیوز
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ماوەی ڕۆژانی جەژنی قوربان 17 هەزار سەبەتەی خۆراک و زیاتر لە 169 ملیۆن دیناری بەسەر خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت دابەش کردووە.
وێنە گەورەکە: دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەزگایەکی ناحكومی و ناسیاسی و قازانج نەویستە، له ساڵی 2005 دامەزراوە و مەسرور بارزانی، سەرۆكی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگاكەیە، لە 10 سێکتەری جیاواز کار دەکات و کارە خێرخوازییەکانی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و دەرەوە بەردەوامن.
لێدوانی فەرمی: موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی گوتی : ئەمساڵیش بە شانازییەوە كۆمەڵێك چالاكیمان ئەنجامدا، وەك زياتر لە 17 هەزار پاكێجی خۆراك و پارەی كاش بۆ 495 خێزان و دیاری بۆ منداڵان كڕدراوە، لەگەڵ دابەشكردنی گۆشتی قوربانی.
ژمارەکان وادەلێن: پڕۆژە و چالاکیە خێرخوازییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەجەژنی قوربان ئەمانەن:
17 هەزار سەبەتەی خۆراک
دابەشکردنی 10 تۆن گۆشتی قوربانی
جەژنانە بۆ 188 منداڵ
169 ملیۆن و 500 هەزار دینار هاوکاری نەختینەی 495 خێزانی کەمدەرامەت
ژمارەی سوودمەندبووان 23 هەزار و 500 خێزان
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






