
کاروانێکی حاجییانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سبەی یەكەم كاروانی حاجییانی كوردستان لە سعوودیەوە بەرەو هەرێمی كوردستان بەڕێگەی وشكانی بەڕێدەكەون و دوای دوو ڕۆژ دەگەنە هەرێمی كوردستان، بڕیاریشە تا 20ـی ئەم مانگە سەرجەم حاجییانی هەرێمی كوردستان بگەڕێنەوە.
لێدوانی فەرمی: كاروان ستۆنی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، سبەی پێنجشەممە 12ـی حوزەیرانی 2025، یەكەم كاروانی حاجییانی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی وشكانییەوە لە خاكی سعوودیەوە بەڕێ دەكەون و دوای دوو ڕۆژ واتە لە 14ـی حوزەیران، دەگەنەوە خاكی هەرێمی كوردستان كە پێكهاتوون لە حاجییانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین، هەمان ڕۆژ چەند كاتژمێرێك دواتر، حاجییانی هەولێر و دهۆك و ئیدارەی زاخۆ و سۆرانیش دەگەن.
وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان ڕوونیشی كردەوە، هەر هەمان ڕۆژی گەیشتنەوەی یەكەم كاروان بەڕێگەی وشكانی، یەكەم كاروانی حاجییان بەڕێگەی ئاسمانی لە 14ـی حوزەیران دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان، بۆ هەردوو فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ هەزار و 646 حاجیی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی وشكانییەوە بەشداری فەریزەی حەجیان كردووە، سێ هەزار و 490 حاجیش بەڕێگەی ئاسمانی گەشتیان كردووە، كۆی ژمارەی حاجیانی كوردستان پێنج هەزار و 136 كەسە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و ئەردۆغان پرسی تیرۆر تاوتوێ دەکەن






