
کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا
ئاڤا نیوز
بەریتانیا هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بە مەترسی وەسف دەکات و سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە دەڵێت، ئێستا کاتی دانبەخۆداگرتنە.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرشێکی فراوان و وردی کرد سەر چەندین شار و ژمارەیەک دامەزراوەی گرنگیشی بە ئامانج گرت کە بەهۆیانەوە ژمارەیەک فەرماندەی باڵا و شەش زانای ئەتۆمی ئەو وڵاتەی کوشت.
لێدوانی فەرمی: کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، سەبارەت بە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ڕایگەیاند، "ئێستا کاتی دانبەخۆداگرتن، هێمنی و گەڕانەوەیە بۆ دیپلۆماسی."
- ستارمەر لە بەیاننامەیەکدا داوای لە هەموو لایەنەکان کرد دان بە خۆیاندا بگرن و بە خێرایی گرژییەکان کەم بکەنەوە. ئەو گوتیشی "دەبێت سەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەپێشینە بێت و ئێمە داوا لە هەموو لایەک دەکەین گرژییەکان کەم بکەنەوە."
لەلایەکی دیکەوە: هاوکات دیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، ڕایگەیاند ئەمە ساتێکی مەترسیدارە و سەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئاسایشی جیهانی گرنگە و هەڕەشەی سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە لە بەرژەوەندیی هیچ لایەنێکدا نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





