
دیمەنی شەقامێکی ناوچەی سەوز لە بەغدا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق بەهۆی بەکارهێنانی ئاسمانەکەی لە لایەن ئیسرائیلەوە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، سکاڵا دژی ئەو وڵاتە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تۆمار دەکات.
وێنە گەورەکە: ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هێرشێكی فراوانی ئاسمانی بۆ سەر ئێران ئەنجامدا و دەیان شوێنی ستراتیژی و كەسایەتی سەربازی و زانای ئەتۆمی لە چەندین ناوچەی ئەو وڵاتە كردە ئامانج، لەبەرامبەردا ئێران دەیان هێرشی درۆنی و مووشەكی پێچەوانەی دژی ئیسرائیل دەستپێكرد.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی 13ـی حوزەیرانی 2025، حکومەتی عێراق سکاڵای فەرمی پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد و تێیدا سەرکۆنەی تووندی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە پێشێلکردنی ئاسمانی عێراق لەلایەن دەوڵەتی ئیسرائیلەوە و بەکارهێنانی بۆ ئەنجامدانی "دەستدرێژیی سەربازی" لە ناوچەکەدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد، سکاڵاکە جەختی لەوە کردەوە کە ئەم کردەوانە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی عێراق و دەرچوونە لە حوکمەکانی یاسای نێودەوڵەتی و پەیڕەوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەتایبەتی ئەو بنەمایانەی کە پەیوەستن بە ڕێزگرتن لە سەروەری وڵاتان و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیاندا.
بە گوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، عێراق داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایش کرد، بەرپرسیارێتیی یاسایی و ئەخلاقیی خۆی لە ئەستۆ بگرێت و دەسەڵاتەکانی بەکاربهێنێت بۆ ڕێگریکردن لە قەوارەی ئیسرائیل و دووبارەنەکردنەوەی ئەم جۆرە پێشێلکارییانە، هاوکات گەرەنتیکردنی ڕێزگرتن لە سەروەریی عێراق و سەلامەتیی خاکەکەی، بە شێوەیەک ببێتە هۆی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






