ئێران: پیسبوونی تیشکدەر لە بنکەی ئەتۆمی نەتەنز تۆمار کراوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 حوزەیران

دوو کارمەند لە بنکەیەکی ئەتۆمی ئێران لە ئەسفەهان. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
دەستەی وزەی ئەتۆمی ئێران ئاشکرای دەکات، پیسبوونی تیشکدەر لەنێو دامەزراوەی ئەتۆمیی "نەتەنز" ڕووی داوە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیلەوە، ڕاشیگەیاندووە هیچ پیسبوونێک لە دەرەوە نییە.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 2025-06-13، ئیسرائیل لە ڕێگەی 200 فڕۆکەی جەنگییەوە هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر 100 پێگە و بنکەی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە ئەنجامدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی وزەی ئەتۆمی ئێران لە راگەیێنراوێکەدا دەڵێت: پێویستە تیشکەکانی ناو دامەزراوەی نەتەنز پاک بکەینەوە و دواتر هەڵسەنگاندن بۆ زیانەکان بکەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بنکەی ئەتۆمیی "نەتەنز" دامەزراوەیەکی سەرەکیی پیتاندنی یۆرانیۆمە لە ئێران، دەکەوێتە پارێزگای ئەسفەهان بەدووریی 220 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تارانی پایتەخت. بە نهێنی دروستکراوە، لە ساڵی 2002 ئاشکرا بوو، بە شێوەیەک دروست کراوە کە دەیان هەزار "سانتریفیوژ" لەخۆ بگرێت، پانتایی دامەزراوەکە 2.7 کلیۆمەتر چوارگۆشەیە، هەشت مەتر لەژێر زەوییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 22 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 56 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 56 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






