
دیمەنی مووشەکە بالیستیکەکانی ئێران لە ئاسمانی تەلئەڤیڤ. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
لە تۆڵەی هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئێران هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و هێرشەکە چەند قۆناغێک لەخۆدەگرێت.
وێنە گەورەکە: دوای هێرشەکانی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی ئێران و کوشتنی سەرکردە سەربازییەکانی ئێران و وێرانکردنی چەند پێگەیەکی ئەتۆمیی ئێران، ئێران وەڵامی هێرشەکانی دایەوە و سەدان مووشەکی بالیستیکی ئاراستەی تەلئەڤیڤ کرد.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: نوێترین زانیارییەکان لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران ئەمانەن:
٠ تاوەکو ئێستا ئێران سێ کاروان مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کردوون. سوپای ئیسرائیل لەڕێگەی سیستەمی بەرگرییەوە بەرپەرچی مووشەکەکان دەداتەوە.
٠ کاروانی یەکەم 100 مووشەک بوون و زۆربەی مووشەکەکان لەلایەن سیستمی بەرگری ئیسرائیل تێکشکێنران.
٠ دووەم کاروانی مووشەکەکانی ئێران 150 مووشەکی لەخۆدەگرت.
٠ کاروانی سێیەمی مووشەک لەلایەن ئێران ئاراستەی ئیسرائیل کرا و تاوەکو ئێستا ژمارەی مووشەکەکان و زیانەکان ئاشكرا نەکراون.
٠ بەپێی میدیاکانی ئیسرائیل ژمارەیەک مووشەک لە تەلئەڤیڤ کەوتوونەتە خوارەوە و ئامانجەکەیان پێکاوە، دەگوترێت 7 بۆ 9 مووشەک ئامانجەکەیان پێکاوە. یەکێکیان لە نزیک باڵەخانەی وەزارەتی ئاسایش و بەرگریی ئیسرائیل کەوتووەتە خوارەوە و ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە.
٠ بەهۆی هێرشە مووشەکیەکانی ئێران، زەنگی ئاگادار کردنەوە لە زۆربەی شارەکانی ئیسرائیل لێدراوە.
٠ دەنگی چەند تەقینەوەیەکی گەورە لە تەلئەڤیڤ دەبیسترێت و ئاگر لە چەند ناوچەیەک کەوتووەتەوە.
٠ سوپای ئیسرائیل: 150 مووشەکمان لە ئەسفەهانەوە ئاراستە کراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، ئەمریکا و فەرەنسا پاڵپشتی ئیسرائیلیان کردووە و بەرپەرچی مووشەکەکانی ئێرانیان داوەتەوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سوپای ئیسرائیل دەڵێت، دەتوانین بەرپەرچی هەموو هێرشەکان بدەینەوە و پێویستمان بە هاوپەیمانەکانمان نییە. ئەمە لەکاتێکدایە ئەمریکا هاوکاری ئیسرائیلی کردووە لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان.
لەلایەکی دیکەوە: کەناڵ 12ـی ئیسرائیل لە زاری بەرپرسێکی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، هەر مووشەکێک ئاراستەی ئیسرائیل بکرێت، هێرشی دەستبەجێ بۆ سەر ژێرخانی نیشتمانی ئێران دەستپێدەکات.
زیانە سەرەکییەکان: میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردووەتەوە، لە ئاکامی هێرشەکەدا 26 کەس لە ئیسرائیل برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
6 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
9 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت





