
ئاراستەکردنی مووشەکی ئێرانی بۆ ئیسرائیلی
ئاڤا نیوز
فەرماندەیەکی ئێران ڕایگەیاند، شەرەکە لە ماوەی داهاتوودا بەرفراوانتر دەبێت و لە گەڕی داهاتوودا هەزاران مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل دەکەین.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13-6-2025، سوپای ئیسرائیل بە سەدان مووشەک هێرشی چڕی کردە سەر دەیان بنکەی سەربازی و دامەزراوەی ئەتۆمی لە سەرتاسەری ئێران و بەهۆیەوە 78 هاووڵاتی کوژران و 320 کەسی دیکەش برینداربوون، ئێرانیش وەڵامی هێرشەکانی بە هێرشێکی بەرفراوان دایەوە و پێنج کەس کوژران و دەیانی دیکە برینداربوون.
لێدوانی فەرمی: ئەبو فەزل شکارچی، گوتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: تا ئەوە کاتەی پێویست بکات هێرشەکانمان بۆ سەر ئیسرائیل بەردەوام دەبن و لە هێرشەکانی داهاتوودا ئامانجمانە دوو هەزار مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل بکەین.
- لە یەکەم هەنگاوی هێرشەکانمان بۆ سەر ئیسرائیل گورزێکی توندمان لێدان و سەرکەوتووبووین.
- هێرشەکانی داهاتوومان 20 جار بەهێزتر دەبن.
لەلایەکی دیکەوە: فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: هێرشمان کردە سەر سەدان ئامانج لە ئێران، لەنێویاندا سیستەمی بەرگری ئاسمانی و هێرشەکانمان بەردەوام دەبن.
-هێرشی وردمان لە تاران ئەنجامدا، هێرشەکانمان گرنگییەکی ئۆپەراسیۆنی زۆری هەبوو.
-فڕۆکەکانمان بە ئاسمانی تاراندا دەسوڕانەوە و لە دڵی تاران ئامانجەکانمان پێکا و سەرکەوتوو بووین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 53 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






