وەزارەتی ناوخۆ بۆ ئاڤا: هەر تاكسیەك لۆگۆی نەبێت بەئەگەری زۆرەوە پێشینەی تاوانكاری هەیە
- کوردستان
- 14 حوزەیران

دیمەنی ئۆتۆمبێلێکی تاکسی. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان لەڕێگەی ئاڤاوە داوا لە هاووڵاتیان دەكات، هەر تاكسییەك لۆگۆی فەرمیی وەزارەتی ناوخۆی نەبێت، لەگەڵیدا سەرنەكەون، چونكە بە ئەگەرێكی زۆرەوە؛ شۆفێرەكە پێشینەی تاوانكاری هەیە، یاخود ئۆتۆمبێلەكەی گرفتی یاسایی و سزایی هەیە.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، پێویستە هەر شۆفێرێكی تاكسی و گواستنەوەی هێڵە گشتییەكان، ساڵانە لەكاتی نوێكردنەوەی لۆگۆی تاكسی، پێویستە بەڵگەنامەی بێتاوانی لەگەڵ خۆیدا بێنێت بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لەوەی لەماوەی ئەو ساڵەدا كە لۆگۆی ئۆتۆمبێلەكەی نوێ نەكردووەتەوە، هیچ تاوانێكی ئەنجامداوە یاخود نا.
لێدوانی فەرمی: د. ھێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، بۆ نوێکردنەوەی لۆگۆی تاکسی، پێویستە شۆفێر بەڵگەنامەی بێ تاوانی لەگەڵ خۆیدا بێنێت كە لە بەڕێوەبەرایەتیی بەڵگەنامەی تاوانەكان پێی دەدرێت، بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لەوەی؛ لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا هیچ تاوانێكی ئەنجام نەداوە و هیچ سزایێكی تاوانی نەدراوە.
هۆكارە زانراوەكان: میرانی ئاماژە بەوە دەكات، خەڵکی جۆراوجۆر لەگەڵ شۆفێری تاکسی سەردەکەوێت، بۆ دڵنیایی هاووڵاتیان، پێویست دەكات دڵنیا ببینەوە لەوەی شۆفێری گواستنەوەی هێڵە گشتییەكان و تاكسی، كەسێكی تاوانكار نییە و پێشینەی تاوانكاری نییە. بۆیە ئەو شۆفێرانەی لەبەر پێدانی بڕە پارەیەکی کەم، نایانەوێت لۆگۆی ساڵانە نوێ بكەنەوە، کاریگەری لەسەر کارو کەسابەتی خۆیان دەبێت، سەرەڕای ئەوەش دەبێتە هۆی نائاسوودەیی دۆخی دەروونی هەموو ئەوانەی لەگەڵی سەردەكەون.
لەلایەكی دیكەوە: بەڕێوبەرایەتیەکانی ھاتووچۆ ڕاسپێردراون بە گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو شۆفێرانەی لە دەرەوەی ڕێنمایەکان کار دەکەن بەوەی كە؛ شۆفێری ناو شارن خەڵک بۆ دەرەوەی شار دەبەن، و شۆفێری دەرەوەی شارن، خەڵک لەناوشار دەگوازنەوە، بۆیە بەڕێوەبەرایەتیەکانی ھاتووچۆ ژمارەیەکیان ڕاگەیاندووە و دەتواندرێت لە ڕێگەی ئەو ژمارەیە سکاڵای خۆیان بکەن و کاری لەسەر دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ناردنی مووچە چاوەڕوانی بڕیاری سودانییە
- فۆتۆستۆری
- 31 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ ڕێگای گۆمەسپان - سماقووڵی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچەکەی عەلی شەمخانی بە دەستووری ڕۆژئاوای هاوسەرگیری دەکات
57 خولەک لەمەوپێش

کاروانی ئاوەدانی کابینەی نۆیەم بەردەوامە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراک کارا دەکرێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجانی شارەزوو سەرقاڵی هەنار ڕنینن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

گوندێکی باکووری کوردستان وەک یەکێک لە گوندە گەشتیارییەکانی جیهان هەڵبژێردرا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل بە مەرج دەروازەی سنووریی ڕەفەح لە غەززە دەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندان لە دژی "پادشای ئەمریکا" دەکرێت






