عێراق ڕەتی دەکاتەوە خاک و ئاسمانەکەی بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکییە هەرێمییەکان بەکاربهێنرێت
- عێراق
- 14 حوزەیران

دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تایبەت بە جەنگی ئیسرائیل و ئێران. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
نوێنەری عێراق لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی، سەرکۆنەی دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەی دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: لە میانی دانیشتنێکی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی، نوێنەری عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتارێکی پێشکەش کرد و سەرکۆنەی هێرشی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران و بەزاندنی سەروەری و ئاسمانی وڵاتەکەی کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، د. عەباس کازم عوبەید، نوێنەری عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند کە هێرشەکەی ئیسرائیل "پێشێلکارییەکی مەترسیداری یاسای نێودەوڵەتییە" و "هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی عێراق و سەقامگیریی ناوچەکە". هەروەها ئاشکرای کرد کە عێراق سکاڵایەکی فەرمیی لەسەر ئەو پێشێلکارییە پێشکەش بە ئەنجوومەنی ئاسایش کردووە.
لە هەمان کاتدا: نوێنەری عێراق داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایش کرد کە سەرکۆنەی ئەم پێشێلکارییە بکات، ئیسرائیل بە بەرپرسیاری تەواو دابنێت و ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی.
کاردانەوەکان: د. عەباس کازم عوبەید جەختی کردەوە کە عێراق ڕەتیدەکاتەوە خاک و ئاسمانەکەی بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکییە هەرێمییەکان بەکاربهێنرێت و مافی تەواوی خۆی پاراستووە بۆ گرتنەبەری هەر ڕێکارێکی گونجاو بۆ پاراستنی سەروەری و ئاسایشی نیشتمانیی خۆی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






