عێراق بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی هەماهەنگی لەگەڵ ئوردن و کوەیت و تورکیا دەکات
- هەواڵ
- 14 حوزەیران

دیمەنی فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی عێراقی لە فڕۆکەخانەی بەغدا. وێنە؛ هێڵی ئاسمانی عێراقی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق وەزارەتی گواستنەوەی ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی هەماهەنگی لەگەڵ ئوردن و کوەیت و تورکیا بکات بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان.
وێنە گەورەکە: بەهۆی هێرشی مووشەکی نێوان ئیسرائیل و ئێران، بەشێکی زۆری وڵاتان گەشتە ئاسمانییەکانیان لەناوخۆ و دەرەوە ڕاگرت، بەهۆی وەستانی گەشتەکانیشەوە بەشێکی زۆر لە هاووڵاتییانی عێراقی لە وڵاتانی دیکە گیریان خواردووەو ناتوانن بگەڕێنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەسەر ڕاسپاردەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق وەزارەتی گواستنەوە دەستی کردووە بە کارکردنی دەستبەجێ و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ئوردن و کوەیت و تورکیا، بۆ گەڕاندنەوەی گەشتیارانی عێراقی و ئەو کەسانەی کە گەڕانەوەیان بەهۆی داخستنی ئاسمانی عێراقەوە بەهۆی ڕووداوە ناوچەییەکانی ئەم دواییەوە ئاستەنگی بۆ دروستبووە.
لە هەمان کاتدا: هەر بە گوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، دەستەی حەج و عومرەی عێراق لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە، دەستی کردووە بە گەڕاندنەوەی ئەو حاجییە عێراقیانەی کە لە سعوودیە ماونەتەوە و دڵنیابوون لە گەڕانەوەیان بۆ عێراق.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 53 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






