
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سوودانی داوای لە ئێران کردووە بنکە سەربازییەکان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە خاکەکەیدا بۆردوومان نەکات و تارانیش بەڵێنی داوە گرژییەکان بۆ خاکی عێراق نەگوازێتەوە.
وێنە گەورەکە: دوو ڕۆژە گرژیی و پێکدادانی ڕاستەوخۆی سەربازی لەنێوان ئێران و ئیسرائیل بەردەوامە، عێراقیش ترسی هەیە لەوەی گرژییەکان بۆ ناوخاکی وڵاتەکەی بگوازرێنەوە ئەوەش مەترسی لەسەر ئاسایش و دۆخی ئابووری عێراق دروست دەکات.
زانیاریی تایبەت: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە ئێران کردووە، بنکە سەربازییەکان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق بۆردوومان نەکات. هاوکات فشار لە گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران دەکات کە هیچ جوڵەیەکی سەربازی نەکەن و ئەمریکا ئیستیفزاز نەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسێکی باڵای عێراق لەمبارەیەوە قسەی کردووە و دەڵێت، ئێران بەڵێنی داوە گرژییەکان بۆ خاکی عێراق نەگوازێتەوە، هەرچەندە ئێران تووڕەیە لەوەی ئیسرائیل خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاردەهێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ شەو هاوپەیمانێتی چوارچێوەی هەماهەنگی کە هەموو لایەنە شیعەکانی بەشدار لە حکومەتی عێراق لەخۆدەگرێت، بەپەلە کۆبوونەتەوە.
ئەو مانایەی دەگەیێنێت: حکومەتی عێراق ترسی هەیە لە شەڕێکی گەورەی هەرێمییەوە تێوەبگلێت و خاکی وڵاتەکەی ببێتە گۆڕەپانی ڕووبەڕووبوونەوەی لایەنە ناکۆک و دژبەیەکەکان، بۆیەش لەلایەک فشار لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات تا هیچ جوڵەیەکی سەربازی نەکەن، لەلایەکی دیکەشەوە داوا لە لایەنە ناکۆکەکان دەکات عێراق لە پریشکی ئاگری ڕووبەڕووبوونەوەکانیان بەدووربگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە؛ چوار شارۆچکەی دیکە کۆنترۆڵ دەکات
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆران ساڵح بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە؛ چوار شارۆچکەی دیکە کۆنترۆڵ دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئافرەتێکی دووگیان لەکاتی کارکردن گیان لە دەستدەدات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستی خەونی 'ئادەم چیا' دەهێنێتە دی




