
دیمەنی سنووری نێوان تورکیا و ئێران
ئاڤا نیوز
ناوەندی بەرنگاربوونەوەی زانیاری ناڕاست، سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن سیخوڕەکانی ئیسرائیل لەگەڵ کۆچبەرانی ئێرانی لە دەرگای سنووری بەزەرگان دزەیان کردبێتە ناو تورکیا.
وێنە گەورەکە: ماوەی چوار ڕۆژە شەڕ لە نێوان ئێران و ئیسرائیل بەردەوامە، بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی تاران بەرەو وڵاتانی دراوسێ کۆچ دەکەن، لەوانەش تورکیا.
بینراو و بیستراو: داوی ئەوەی گرتە ڤیدیۆی قەرەباڵغی کۆچبەران لە دەرگای سنووری بەزەرگانی نێوان ئێران و تورکیا بڵاوبووەوە، هەر زوو تورکیا ئەوەی ڕەتکردەوە، دەرگای بەڕووی ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەری ئێرانی کردبێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی زانیاری ناڕاست لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: ئەو هەواڵانەی لە سۆشیال میدیای وڵاتانی بیانی بڵاو دەکرێتەوە کە گوایە "لە دەرگای سنووری بەزەرگان بەبێ کۆنترۆڵ ژمارەیەکی زۆر لە مۆساد لەگەڵ کۆچبەری ئێرانی دزەیان کردبێتە ناو تورکیا" بێ بنەمایە. هاوکات بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵانە بۆ دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێیە لە ناو هاووڵاتییانمان، دڵخۆشکردنی دوژمن و دروستکردنی ناسەقانگیرییە لە ناو خەڵك، تەنیا 30 هاووڵاتی ئێرانی کۆچیان کردووە بۆ تورکیا
زانیاریی زیاتر: راگەیینراوەکە دەڵێت، "ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاودەکڕێتەوە، ڤیدیۆی دەرگای سنووری کاپکۆی لە پارێزگای وانە کە بەر لە شەڕەکەی ئێران و ئیسرائیل لە 3ـی حوزەیران تۆمارکراوە".
لە پەیوەندییەکان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێران، زانرا کە تەنیا 25 تا 30 کەس لە سنوورەکان هەبوون. سنوورەکانمان 24 کاتژمێر لەلایەن یەکە ئەمنییەکانمانەوە چاودێری دەکرێن کە پێشکەوتووترین سیستەمی ئاسایشی فیزیکی بەکاردەهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 53 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






