
باڵەخانەی دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق و ژماردنی دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق جەخت لەسەر هەڵوەشانەوەی بڕگەیەکی یاسای خانەنشینی پەیوەست بە پلە باڵاکان دەکات، و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات 80%ی مووچەی خانەنشینی بۆ بەڕێوەبەرە گشتییەكان نادەستورییە.
وێنە گەورەکە: دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق و دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵی دان بە بڕیارەکانی یەکتر نانێن، لەسەر بڕگەیەکی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمار 9ی ساڵی 2014 کێشە دەکەوێتەوە نێوان.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی هەوڵێکی دادگەی فیدراڵی، دادگەی باڵای فیدراڵی بەپێی بڕیاری ژمارە (232/فیدراڵی/2024) کە لە ڕێککەوتی 2024-11-13 دەریکردووە، بڕیاری لەسەر نادەستووریبوونی بڕگەی (هەشتەم) لە ماددەی (35)ی یاسای یەکگرتووی خانەنشینی ژمارە (9)ی ساڵی 2014 داوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕگەی (هەشتەم) لە ماددەی (35)ی کە لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە هەڵوەشێنراوەتەوە، تێیدا هاتبوو: "بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە سەرجەم فەرمانگەکانی دەوڵەتدا، شایستەی مووچەیەکی خانەنشینی دەبن کە لە 80%ی کۆی دوایین مووچە و دەرماڵەکانیان تێپەڕ نەکات، کە بەپێی حوکمەکانی ئەم یاسایە وەریانگرتووە".
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: ڕۆژی 4ـی حوزەیران دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵی ڕایگەیاندبوو، ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی نادەستوورییە و ئاماژە بۆ ئەوەش کردبوو کە دادگاکەیان بەرزترین دەستەی دادوەرییە لە عێراق و دادوەرییەکەی لەسەر ئەوە جێگیر بووە کە هەر حوکمێک یان بڕیارێک لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە پێچەوانەی پسپۆڕیی کارییەوە دەربچێت، بە پووچەڵ دادەنرێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لە بەرامبەردا دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا هەر ئەوکات ڕایگەیاند، بڕیارەکانی دادگەی باڵای فیدراڵی یەکلاکەرەوە و پابەندکەرن بۆ هەموو دەسەڵاتەکان، ئەویش بە پشتبەستن بە حوکمەکانی ماددەی (94)ی دەستووری کۆماری عێراقی ساڵی 2005.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






