
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
یەکێتیی نیشتمانی کوردستان گۆرانکاری لە بەرپرسی مەڵبەندەکانی سلێمانی دەکات و ئەندامێکی مەکتەب سیاسی ئەو حیزبەش دەڵێت: لە کۆبوونەوەی داهاتووی مەکتەب سیاسیی دا بڕیاری گۆڕانکاری دیکەش دەدرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە 16-6-2025، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کۆبووەوە، چەندین بڕیارێکی دەرکرد کە خۆی دەبینێتەوە لە دانانی ژمارەیەک بەرپرسی نوێی بۆردەکان و گۆڕانکاری لە بەرپرسی مەڵبەندەکان.
لێدوانی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: سەرکەوت زەکی، وەک بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی و چەمچەماڵ دیاریکراوە، هەروەها زیاد جەبار، وەک بەرپرسی بۆردی ڕێکخستن دانراوە.
- ڕەفعەت عەبدوڵڵا، دەبێت بە سەرپەرشتیاری مەکتەبی ڕێکخراوەیی، ئەم مەکتەبە سەرجەم بۆردەکان لەنێو فەرمانگەیەکدا کۆدەکاتەوە، بەرپرسی ئەم بۆردانەش ئەندامانی سەرکردایەتی بۆ دادەنرێت.
- گۆڕانکارییەکانی دیکە بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی مەکتەبی سیاسیی دانراون، لەوانە دانانی بەرپرسێک بۆ مەڵبەندی ڕاپەڕین، هەروەها ئەگەر بەرپرسی ئێستای مەڵبەندی گەرمیان پۆستی پێ بدرێت، ئەوا کەسێکی دیکە بۆ جێگاکەی دیاری دەکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بڕیارەکانی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی بەم جۆرەیە.
- زیاد جەبار، بەرپرسی بۆردی ڕێکخستن.
-بورهان سەعید سۆفی، بەرپرسی بۆردی پێشمەرگە و ناوخۆ.
- فەیسەڵ كەریم خان، بەرپرسی بۆردی كۆمەڵایەتی.
- فریال عەبدوڵا، بەرپرسی بۆردی ڕێكخراوەكانی یەكێتی.
- ڕابیحە حەمد، بەرپرسی بۆردی شەهیدانی یەكێتی.
- زیاد جەبار، بەرپرسی بۆردی ڕێكخستنی یەكێتی.
- سەركەوت زەكی، لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی و چەمچەماڵ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێتی نیشتمانی وتەبێژی حزبی نامێنێت، بەڵکو کەسێک وەک وتەبێژێکی مەکتەبی سەرۆکی حزبەکە دادەنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
58 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە






