حکومەت ڕاگەیێنراوێک ئاراستەی ئەو هاووڵاتیانە دەکات کە لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردووە
- هەواڵ
- 17 حوزەیران

حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕێگاچارەیەک بۆ گەڕانەوەی ئەو هاونیشتمانیانە دەخاتەڕوو کە ئێستا لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردووە، داوا دەکات ڤیزای وڵاتی تورکیا بۆ گەڕانەوە وەربگرن.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، چەند ڕۆژێکە گەشتە ئاسمانییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق وەستاوە و بەو هۆیەوە ژمارەیەک لە هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان لە وڵاتانی جیاواز گیریان خواردووە و ڕێگەی گەڕانەوەیان نییە
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هاونیشتیمانی ئازیز، دوابەدوای هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی هاونیشتیمانیان و گەڕاندنەوەیان بەسەلامەتی کە گەشتەکانیان بەهۆی داخستنی فڕۆکەخانەکان ڕاگیراوە، بۆ هەموو ئەو هاونیشتیمانیانەی کە پەیوەندیتان بە هێلە گەرمەکانەوە کردووە یاخود فۆرمی ئۆنڵاینی تایبەتان پڕکردووەتەوە و ئەوانەش لەهەرشوێنێکی تری جیهان گیرتان خواردووە، تکایە بفەرموون بە ئەنجامدانی ئەو خاڵانەی خوارەوە بۆ وەرگرتنی ڤیزای وڵاتی تورکیا و گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
1. سەردانی نزیکترین نووسینگەی نێردە دیبلۆماسییەکانی تورکیا (کۆنسوڵخانە یاخود باڵیۆزخانەی تورکیا) بکەن لەو وڵاتانەی کە تێدا گیرتان خواردووە، ڕاستەوخۆ بەڕێزتان ڤیزای ترانزێتی (٣) ڕۆژتان پێدەدرێت بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتی تورکیا، دواتر بە ڕێگەی وشکانی بۆ هەرێمی کوردستان.
2. پێویستە ئەو تکێتەی کە پێی دەگەڕێتەوە وڵاتی تورکیا لە ڕێگەی یەکێک لە هێڵە ئاسمانییە تورکیەکان ببڕدرێت و جیاوازی ناکات بۆ هەر فڕۆکەخانەیەکی وڵاتی تورکیا بێت.
3. هاونیشتیمان تکایە لەو خاڵانەی خوارەوە دڵنیا ببەوە:
• دڵنیاببەوە لەوەی کە تکێتەکەت بڕیبێت بەر لە چوونت بۆ کۆنسوڵخانە بۆ وەرگرتنی ڤیزە، چونکە مەرجە تکێتەکەت لە هێڵێکی تورکی بێت تاوەکو سوود لەو کارئاسانییە وەربگری.
• دڵنیاببەوە لەوەی کە (٧٢) کاتژمێرەکەت دوای وادەی دەرچوونت بێت لەو وڵاتە، چونکە ڤیزەکە تەنها بۆ (٧٢) کاتژمێرە.
• پێویستە ئەو کەسانەی کە داواکاری وەرگرتنی ڤیزەی وڵاتی تورکیا دەکەن، ناویان لە لیستی قەدەغەکراوانی ئەو وڵاتە نەبێت و هیچ پێشینەیێکی نایاساییان لەو وڵاتە لەسەر نەبێت.
• ئەگەر هاتوو پاسپۆرتەکەت، پاسپۆرتی دۆمۆنیکا یاخود هەر پاسپۆرتێکی ترە، پێویستە پاسپۆرتە عێراقیەکەت لەگەڵ خۆت ببەی بۆ نووسینگەی نێردە دیبلۆماسییەکان، تاوەکو سوودمەند بیت لەو کارئاسانییە.
زانیاریی زیاتر: حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە ئەوە داوە کە ئەو کارئاسانییە کاتیە و تەنیا تاوەکوو کردنەوەی ئاسمانی عێراق بەردەوام دەبێت، دڵنیاییش دەداتە ئەو هاووڵاتیانەش کە لەو ناوچانەن کە بە وەرگرتنی ڤیزای وڵاتی تورکیا کێشەکانیان چارەسەر نابێت، هەوڵەکان چڕتر دەکرێنەوە تاوەکوو هەر هاونیشتیمانیەک مابێت، تیمەکان بەردەوام دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 4 خولەک لەمەوپێش
لە دهۆک 17 منداڵ ناویان لێنرا کەزی
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی زنجیرەیەک دیداری باڵای لە دوبەی ئەنجام دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئاسایش هێرشێکی سەر کاروانی هێزەکانی دیمەشق لە حەسەکە پووچەڵ دەکاتەوە
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی زنجیرەیەک دیداری باڵای لە دوبەی ئەنجام دا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە 10 پارێزگای عێراق کرایە پشووی فەرمی






