
وڵاتانی گرووپی G7
ئاڤا نیوز
دوای کۆبوونەوەیان لە کەندا، وڵاتانی گرووپی G7 پاڵپشتی خۆیان بۆ ئاسایشی ئیسرائیل دووپات کردەوە و جەخت لەوە دەکەنەوە کە مافی خۆیەتی بەرگری بکات لە هەر هێرشێک کە دەکرێتە سەری، هاوکات بە تووندی دژی ئەوەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
چیرۆکی سەرەکی: لە ڕۆژی هەینییەوە، ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر ژێرخانی چەکی ئەتۆمی و بە ئامانجگرتنی بەرپرسە باڵا سەربازییەکانی ئێران دەستیپێکرد، لەو کاتەوە هەردوو وڵات بە چڕی یەکتری بۆردوومان دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: گرووپی وڵاتانی G7 دوای کۆبوونەوەکەیان لە کەنەدا ڕایانگەیاند: دووپاتی دەکەینەوە ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگریی لەخۆی بکات و هەروەها پشتگیریی خۆمان بۆ ئاسایشی ئیسرائیل دووپاتی دەکەینەوە.
لە گۆشەیەکی دیکەوە: وڵاتانی G7 ڕەتیدەکەنەوە ڕێگە بدەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و ڕایانگەیاند: بەردەوام ڕاشکاوین لەوەی هەرگیز نابێت ئێران چەکی ئەتۆمیی هەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وڵاتانی G7 بریتین لە؛ ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ژاپۆن، ئەڵمانیا، کەنەدا و ئیتاڵیا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو






