
بۆردوومانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت و دەڵێت: ئامانجەکەی سەدا سەد پێکاوە.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی پێنج ڕۆژە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە، هەردوولاش تاوەکو ئێستا هەڕەشەی فراوانکردنی بەرەی شەڕ لە یەکتری دەکەن. ئێران دەڵێت: بە مووشەکی نوێ و پێشکەوتوو هێرش دەکەینە سەر ئیسرائیل.
زانیاریی زیاتر: ئێران ئامادە نییە ناوی مووشەکەکە و هیچ مواسەفاتێکی ئاشکرا بکات، هەموو شتێکی بە نهێنی هێشتووەتەوە و تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکی لەبارەوە بڵاونەکردووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕەزا تاڵایی، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەڵێت، مووشەکە نوێیەکە بەیانی ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار لە هێرشەکان بۆ سەر ئیسرائیل بەکارهێنراوە، تەنانەت ئیسرائیل هەستی پێنەکردووە و تێبینییان نەکردووە کە مووشەکیان ئاراستە کردووە.
٠ ڕەزا تاڵایی قسەی زیاتر لەسەر شەڕەکە دەکات و دەڵێت، ئیسرائیل ناتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر لە شەڕەکە بەردەوام بێت، هەڕەشەش دەکات و دەڵێت: لە هێرشەکانیان بەردەوام بن پشتیان دەشکێنین.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی بەرگریی ئێران ئەم مووشەکە وەکو سوپرایز دادەنێت بۆ ئیسرائیل، هۆشداریش دەدات لەمەودوا ئیسرائیل سوپرایزی هاوشێوەی زۆر دەبینێت و دەڵێت ئیتر چەکی نوێ بەکاردەهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
نەوزاد هادی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کشایەوە
- بزنس
- 21 خولەک لەمەوپێش
نرخی مسقاڵێک زێڕ گەیشتە یەک ملیۆن و 60 هەزار دینار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
نەوزاد هادی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کشایەوە
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەستی بەسەر بڕێکی زۆر گەنمی ڕەنگکراودا گرت





