بەشداریکردنی ئەمریکا لە جەنگی ئیسرائیل و ئێران لە ئانوساتە؛ جیهان چاوەڕێی بڕیاری ترەمپە
- هەواڵ
- 17 حوزەیران
ئاڵای (ئەمریکا - ئێران)
ئاڤا نیوز
بەشداریکردنی ئەمریکا لە جەنگی ئیسرائیل و ئێران لە ئانوساتدایە، ئەمریکا دەستی بە جووڵەی فڕۆکە و کەشتی جەنگی کردووە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێستاش دۆناڵد ترەمپ لە کۆبوونەوەیەک دایە بۆ بڕیاردان لەبارەی جەنگەکە.
وێنە گەورەکە: جەنگی ئیسرائیل و ئێران کە پێنج ڕۆژە هەڵگیرساوە لە فراوانبوونە، بەشداریکردنی ئەمریکا لە جەنگە لە ئانوساتدایە، ئەمریکا دەستی بە جووڵە کردووە و هەموو کەشتییە جەنگییەکانی لە دەوروبەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆکردووەتەوە بۆ ئەوەی لە هەر ساتێکدا بێت دەستوەردان بکات، دەستیشی کردووە بە گواستنەوەی فڕۆکە جەنگییەکان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ کە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی گرووپی جی حەوت ( ئەمریکا، کەنەدا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا و ژاپۆن) لە کەنەدا بوو، بەخێرایی گەڕایەوە واشنتن، لە کاتژمێر 08:00ی ئەمشەویشەوە لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە کۆبوونەوەدایە لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ ئەمڕۆ ڕایگەیاند: "بەهیچ شێوەیەک نەمگوتووە ئاگربەستم دەوێت، کەس بۆ ڕاگرتنی جەنگەکە تەلەفۆنم بۆ نەکات، ئێمە دەمانەوێت ئێران بەتەواوی خۆی بەدەستەوە بدات". ئێوارەی ئەمڕۆش پەیامێکی نوێی بۆ ئێران نارد و داوای کرد ئێران بێ مەرج خۆی بەدەستەوە بدات.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: سێ بەرپرسی ئەمریکی بە ئاژانسی ئاکسیۆسی ئەمریکییان ڕاگەیاندووە، ترەمپ بەجددی بیر لە بەشداریکردنی ئەمریکا لە شەڕەکە دەکات، بەڵام هێرشی ئەمریکا سنووردار دەبێت و تەنیا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان دەبێت بەتایبەت دامەزراوەی ژێرزەمینیی پیتاندنی یۆرانیۆم لە فۆردۆ کە 800 مەتر لەژێر زەوییە و ئیسرائیل هیچ بۆمبێکی نییە بتوانێت زیان بەم دامەزراوەیە بێنێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: دوایین جووڵەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و قسەکانی ترەمپ ئاماژە بەوە دەکەن لەگەڵ ڕاوێژکارەکانی لە گفتوگۆدایە چۆن بەشداری لە جەنگەکە بکەن لە بەرژەوەندیی ئیسرائیل. ئیسرائیلیش بەفەرمی داوای کردووە ئەمریکا بەشداری لە جەنگەکەدا بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
فیفا خەڵاتی باشترین هاندەری جیهانی بەخشییە یانەی زاخۆ
- ژینگە
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دوای هێرشەکەی تەدموور؛ هێشتا متمانەم بە شەرع هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
18 خولەک لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
43 خولەک لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
فیفا خەڵاتی باشترین هاندەری جیهانی بەخشییە یانەی زاخۆ
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دوای هێرشەکەی تەدموور؛ هێشتا متمانەم بە شەرع هەیە
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خانووێکی نوێ پێشکەش بە خێزانێکی زیانلێکەوتووی شۆڕش دەکات





