
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی نێوان سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، هەڕەشەکانی ئەمریکاش بۆ سەر تاران لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلەوە دەکات و پرسی جەنگ تاوتوێ دەکەن.
وێنە گەورەکە: دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و شوێنە سەربازی و ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە، دوێنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی بۆ تاوتوێکردنی ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ئێران و ئیسرائیل بەڕێوەچوو، تەوەرێکی کۆبوونەوەکەش پرسی بەشداریی ڕاستەوخۆی ئەمریکا بوو لەم شەڕەدا، ڕاستەوخۆ دوای کۆبوونەوەکەش ترەمپ لەگەڵ نەتانیاهۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجامدا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاکسیۆس، بە پشت بەستن بە زانیاریی بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گفتوگۆی کردووە''.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوای لە ئێران کردووە دەستبەجێی خۆی بەدەستەوە بدات و بێ هیچ مەرجێک.
زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا ئەمریکا یارمەتی ئیسرائیلی داوە بۆ بەرگریکردن لە خۆی دژ بە ئێران، بەڵام تاوەکو ئێستا بەفەرمی لە ئۆپەراسیۆنە هێرشبەرییەکان بەشداریی نەکردووە، ئەمەش دەکرێت لەهەر کاتێکدا بێت ڕووبدات و مەترسییەکانی شەڕ فراوانتربن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
نەوزاد هادی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کشایەوە
- بزنس
- 21 خولەک لەمەوپێش
نرخی مسقاڵێک زێڕ گەیشتە یەک ملیۆن و 60 هەزار دینار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
نەوزاد هادی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کشایەوە
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەستی بەسەر بڕێکی زۆر گەنمی ڕەنگکراودا گرت






