
دووکەڵ لە تارانی پایتەختی ئێران بەرز دەبێتەوە
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر ئێران چرتڕ دەکاتەوە و لەنوێترین پێشهاتدا وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاشكرای دەکات، هێزەکانیان بەمزووانە ئامانجی دیکە لە ئێران دەپێکن و بارەگاکانی حکومەت وێران دەکەن.
وێنە گەورەکە: شەڕی ئیسرائیل و ئێران شەش ڕۆژە بەردەوامە، هێرشەکانیش چرتڕ دەکرێنەوە، ئیسرائیل هەڕەشەی لێدانی گورزی زیاتر لە تاران دەکات و ئامانج لێی لەناوبردنی هەموو پێگە ئەتۆمییەکان و شوێنەکانی دروستکردنی مووشەکە لە وڵاتەکەدا ئێرانیش وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە و ئامانجی خۆی دەپێکێت.
لێدوانی فەرمی: یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە ئێکس ڕایگەیاند، ''گەردەلوولێک بەسەر تاراندا تێدەپەڕێت، بارەگاکانی حکومەت لە ئێران بۆردوومان و وێران دەکرێن لە دەزگای پەخشی فەرمییەوە دەستمان پێکرد و بەمزووانە هێرش دەکەینە سەر ئامانجی دیکەش''.
چی ڕوودەدات: هەر ئەمڕۆ چوارشەممە، سوپای ئیسرائیل بۆ ڕۆیتەرز ئاشکرای کرد، شەپۆلێکی هێرشی نوێیان بۆ ناوچەی تاران دەستپێکردووە، ئاماژە بەوەش دەکات هێزەکانیان ڕووبەڕووی حەوت درۆنی ئێرانی بوونەتەوە''.
ژمارەکان وادەڵێن: لەدەستپێکی ئەم شەڕەوە زیاتر لە 30 بەرپرسی باڵای سەربازی ئێران کراونەتە ئامانج و کوشتنی 16 بەرپرسیان لەلایەن ئێرانەوە پشتڕاستکراوەتەوە, هاوکات ئیسرائیل باس لەوەدەکات کە 14 زانای ئەتۆمی ئێرانیشیان کوشتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی وەڵامی دانپێدانانەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان دەداتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەهەپە داوا دەکات پرسی کورد بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی وەڵامی دانپێدانانەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان دەداتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەهەپە داوا دەکات پرسی کورد بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیشتە ئیمارات






