وەفای عیشق؛ ژن و مێردێک پێکەوە گیان لەدەستدەدەن بۆ ئەوەی ئازاری دووریی یەکتر نەچێژن
- کوردستان
- 4 کانوونی یەکەم
وێنە عایشە مەنسوور و حاجی ئەحمەد
ئاڤا نیوز
لە داستانی خۆشەویستییەکی ڕاستەقینەدا، ژن و پیاوێکی بەتەمەن لە شارۆچکەی خورماڵ، پورە عایشەی تەمەن 85 ساڵ و حاجی ئەحمەدی تەمەن 87 ساڵ، شەوی ڕابردوو بە جیاوازی تەنها دوو کاتژمێر پێکەوە کۆچی دواییان کرد. ئەم ڕووداوە دڵتەزێن و پڕ لە وەفایە، کە نموونەیەکی بێوێنەی خۆشەویستی و دڵسۆزی نیشان دەدات.
چیرۆکی سەرەکی: پورە عایشە مەنسوور، کاتژمێر 12ی شەو بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەست دا. دوای تەنها دوو کاتژمێر، کاتێک حاجی ئەحمەدی هاوسەری بە هەواڵی کۆچی دوایی ژنەکەی زانی، بەرگەی جیابوونەوەی نەگرت و ئەویش دەستبەجێ کۆچی دوایی کرد. ئەم دوو هاوسەرە، کە زیاتر لە نیو سەدە بوو پێکەوە ژیانیان بەسەر دەبرد، بە نموونەی دوو عاشقی بەوەفا دادەنران و بە درێژایی ساڵان ئاگری ئەوین و خۆشەویستییان گەشاوە مابووەوە، هاوشێوەی خەج و سیامەند و مەم و زین.
لێدوانی فەرمی: ئاراس ڕەفیق، پەیامنێری ئاڤا لە پارێزگای هەڵەبجە، قسەی لەگەڵ خاتوو ئامینەی کچی ئەو دوو هاوسەرە عاشقە کردووە. خاتوو ئامینە دەڵێت: "دایکم ماوەی 20 ساڵ بوو بەهۆی خەم و پەژارەی شەهیدبوونی کوڕێکیەوە بینایی چاوەکانی لەدەستدابوو. باوکم تەندروستی باشتر بوو، بەڵام خۆشەویستییەکی بێوێنە لەنێوان دایک و باوکمدا هەبوو."
کچەکەیان ئاماژەی بەوەشدا: "هەمیشە لە خودا دەپاڕانەوە و دوعایان دەکرد مەرگی هەردووکیان پێکەوە بێت بۆ ئەوەی کەسیان ئازاری جودایی ئەوی تریان نەبینێت." ئەم دوعایەش بووە واقیع، کاتێک پورە عایشە گیان لەدەستدەدات، دوای دوو کاتژمێر حاجی ئەحمەدی هاوسەریشی گیانی لەدەستدەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





