سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی مووچە نامەیەک بۆ دادگەی فیدراڵی دەنێرێت
- کوردستان
- 18 حوزەیران

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران - وێنەی ئەرشیڤ
ئاڤا نیوز
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی مووچەوە نامەیەکی بۆ دادگەی فیدراڵی ناردووە و بەم نزیکانە کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر مووچە دەدات.
وێنە گەورەکە: بەغدا مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی خەرج نەکردووە، بڕیارە دادگەی فیدراڵی پرسەکە یەکلایی بکاتەوە و فەرمانێکی وەلائی بۆ ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەربکات و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ چارەسەرکردنی پرسەکە لەسەر هێڵە.
لێدوانی تایبەت: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەکۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوتی، "لەم کۆبونەوەیەدا گرنگە بە پرسی مووچە دەست بە قسەکانم بکەم".
وتەبێژی حکومەت ئاماژە بەوەش دەدات، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پێش دوو ڕۆژ نامەیەکی تایبەتی بۆ دادگای فیدراڵی عێراق ناردووە.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوو دادگەی فیدراڵی پەیوەیست بە مووچەی مووچەخۆران کۆببێتەوە، کێشەکە لەنێوان هەولێر و بەغدا بە فەرمانێکی سالاری (وەلائی) یەکلایی بکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






