پەرلەمانی عێراق داوای ڕاپۆرت لەبارەی لافاوەکەی دهۆک دەکات

شەیری بکە لە:
پەرلەمانی عێراق داوای ڕاپۆرت لەبارەی لافاوەکەی دهۆک دەکات

وێنە- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


پەرلەمانی عێراق داوای لە نوێنەرانی دهۆک کردووە، ڕاپۆرتێک لەبارەی زیانەکانی لافاوەکە و خەمڵاندن بۆ پێداویستییەکانیان بکەن.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: پەرلەمانی عێراق پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی لافاوەکەی پارێزگای دهۆک دەکات و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارانی دەخوازێت.


زانیاريی زیاتر: سەرۆکایەتی پەرلەمان داوای لە پەرلەمانتارانی پارێزگای دهۆک کردووە بچنە ئەو ناوچانەی بەر لافاو کەوتوون، بەدواداچوون بۆ قەبارەی زیانەکان بکەن، خەمڵاندن بۆ ئەو پێداویستییانه بکەن هاووڵاتیانی زیانلێکەوتوو پێویستیان پێیانە، پاشان بە زووترین کات ڕاپۆرتێکی ورد پێشکەش بە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران بکەن.

 

باکگراوند: چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و شارەکانی عێراقی گرتووەتەوە؛ لە پارێزگای دهۆک لە ماوەی 24 کاتژمێردا زیاتر لە 150 ملیمەتر باران باریوە، بەوهۆیەوە لافاو دروستبوو سێ کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا و زیانێکی زۆری ماددی بەر ژمارەیەک لە ماڵەکانی ئەو پارێزگایە کەوت و ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلیش ئاو بردنی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان