
ئاڵای چین و بۆردوومانی نێوان ئیسرائیل و ئێران
ئاڤا نیوز
ڕۆژی چوارشەممە، چین ڕایگەیاند؛ لە سەرەتای جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە 800 هاووڵاتیی چینی لە ئێران گوازراونەتەوە ناوچەکانی دوور لە شەڕ و گرژییەکان، هاوکات چەندین هاووڵاتیی دیکەشیان لە ئیسرائیل بردووەتەوە دەرەوەی ئەو وڵاتە.
وێنە گەورەکە: لە ڕۆژی هەینییەوە 13-06-2025 جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەستیپێکردووە، هەردوولا بە چەندین شێواز ڕووبەڕووی یەکتری بوونەتەوە، وڵاتانیش ڕێکاری جیاوازیان گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی هاووڵاتییانیان لەو دوو وڵاتەی جەنگی تێدا بەرپابووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: گوا جیاکۆن، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕاگەیاند: تاوەکو ئێستا 791 هاووڵاتی چینی لە ئێرانەوە گواستراونەتەوە بۆ ناوچە ئارامەکان لە ناوخۆی ئەو وڵاتە و لە هەوڵیشداین هەزارانی دیکە بگوازینەوە یاخود لەو وڵاتە بیانبەینە دەرەوە، هاوکات چەندین چەندین هاووڵاتی دیکەش لە ئیسرائیلەوە براونەتە دەرەوە.
لەلایەکی دیکەوە: وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین: ئەو وڵاتانەی کە کاریگەرییان لەسەر ئیسرائیل هەیە پێویستە بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرن، هاوکات پێویستە ڕۆڵێکی ئەرێنی بگێڕن لە هێورکردنەوەی ئەو دۆخەی دروستبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
نەوزاد هادی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کشایەوە
- بزنس
- 22 خولەک لەمەوپێش
نرخی مسقاڵێک زێڕ گەیشتە یەک ملیۆن و 60 هەزار دینار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
نەوزاد هادی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کشایەوە
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەستی بەسەر بڕێکی زۆر گەنمی ڕەنگکراودا گرت






