
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی سەردانکردنی ماریلاند لە ئەمریکا، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
ڕووسیا هۆشداری دەداتە ئەمریکا لە هاوکاریکردنی ئیسرائیل لە شەڕی دژی ئێران و دەڵێت، ئەمە هەنگاوێکە بەرەو ناسەقامگیریی ڕیشەیی لە ناوچەکەدا.
لێدوانی فەرمی: سێرگی ریابکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، هەر هاوکارییەکی سەربازیی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل، هەنگاوێکە بەرەو ناسەقامگیریی ڕیشەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
هەروەها دەڵێ ڕووسیا لەپەیوەندیدایە لەگەڵ هەریەک لە ئێران و ئیسرائیل و توانای نێوەندگیریی لەنێوان هەردوو وڵات دا هەیە.
زانیاریی زیاتر: کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا (کرێملین) ئامادەیی خۆی بۆ نێوەندگیریکردن بۆ چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەربڕیوە.
ئاماری فەرمی: هەتاوەکو رۆژی یەکشەممە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بوونەتە هۆی کوشتنی بەلایەنی کەمەوە 224 کەس و برینداربوونی 1200 کەسی دیکە، لەنێویاندا ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سوپا و زانای ئەتۆمی هەبوون، ئەمە بەپێی وەزارەتی تەندروستی. بەپێی نووسینگەی نەتەنیاهوو؛ هێرشەکانی ئێرانیش بۆ سەر ئیسرائیل، بوونەتە هۆی کوژرانی 24 کەس و برینداربوونی 592 کەسی دیکە لە ئیسرائیل.
باکگراوند: ئیسرائیل و ئێران بۆ شەشەمین ڕۆژی لەسەریەک بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر یەکتر، ئەمەش لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی بێ وێنەی نێوان ئەو دوو زلهێزەی ناوچەکەدا.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی هایپەرسۆنیکی فەتاح یەک، کە یەکێک لە کاریگەرترین چەکەکانییەتی، لەدژی ئیسرائیل بەکارهێنا و دەڵێ بەهۆیەوە زیانی لەو وڵاتە داوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
نەوزاد هادی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کشایەوە
- بزنس
- 21 خولەک لەمەوپێش
نرخی مسقاڵێک زێڕ گەیشتە یەک ملیۆن و 60 هەزار دینار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
نەوزاد هادی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کشایەوە
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەستی بەسەر بڕێکی زۆر گەنمی ڕەنگکراودا گرت






