
بۆریس پیستۆریۆس، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل بەشێوەیەکی مەترسیدار پەرەی سەندووە، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا بە ئێران دەڵێت هێشتا بۆ ئەنجامدانی دانوستان درەنگ نییە بگەڕێوە بۆ مێزی گفتوگۆ.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل بەردەوامە، حکومەتی ئەڵمانیا و کاربەدەستانی وڵاتەکە وەک زۆرێک لە وڵاتانی جیهان هەمیشە داوای ئارامگرتن و کەمکردنەوەی پەرەسەندنەکان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: بۆریس پیستۆریۆس، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا بە ڕۆیتەرزی ڕایگەیاند، بەرلین بە ڕوونی بە ئێرانی ڕاگەیاندووە کە درەنگ نییە بۆ هاتنە سەر مێزی دانوستان و گفتوگۆکردن.
زانیاریی زیاتر: یوهان وادیفول، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، پەرەسەندنی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڕەشەی ڕاکێشانی وڵاتانی دیکە بۆ ناو ململانێکان دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: لەدەستپێکی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، فرێدریک مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا هەڵوێستی وڵاتەکەی بۆ پرسی ئەتۆمی ئێران خستەڕوو و جەختی لەوەکردەوە، نابێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
باکگراوند: لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە ئەمریکا و ئێران پێنج گەڕی دانوستانیان بۆ پرسی ئەتۆمی ئێران ئەنجامداوە، لەکاتێکدا هەردوولا ئامادەکارییان بۆ گەڕی شەشەم دەکرد، بەڵام دواجار ئیسرائیل هێرشی خۆی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد بەمەبەستی ڕێگرییکردن لە هەڕەشە ئەتۆمییەکانی ئێران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
نەوزاد هادی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کشایەوە
- بزنس
- 22 خولەک لەمەوپێش
نرخی مسقاڵێک زێڕ گەیشتە یەک ملیۆن و 60 هەزار دینار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
نەوزاد هادی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کشایەوە
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەستی بەسەر بڕێکی زۆر گەنمی ڕەنگکراودا گرت






