ئاڤا نیوز
کەرنەڤاڵی جەژنی نەورۆز لە ئاكرێ بە بەشداریی سەرۆكوەزیران بارزانی و دەیان باڵیۆز و کونسوڵ و میوانی بیانی و هەزاران کەس بەڕێوەدەچێت.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سەرۆکوەزیرانی بارزانی بە جلوبەرگی کوردییەوە گەیشتووەتە سەرێ گرێ، شوێنی کەرنەڤاڵەکە و پێشوازی لە باڵیۆز و کونسوڵ و میوانانی بیانی دەکات.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە دوای بەربانگ کەرنەڤاڵێکی گەورە بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە باڵیۆز و کونسوڵ و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت و سەرۆکوەزیران بارزانیش پەیامی دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاکرێ کە بە پایتەختی نەورۆز ناسراوە، بۆ ئەمساڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بەفەرمی سەرپەرشتی کەرنەڤاڵەکە دەکات.
ئەمەش بزانە: ئەمساڵ ئاهەنگەکە جیاواز دەبێت، دوو هەزار مەشخەڵ دادەگیرسێنرێن، ئاگر لەسەر سێ لووتکە چیا (کەلێ، کەلە کەڤن و تیشی) دادەگیرسێنرێت. هەروەها کۆمەڵێک یاریی ئاگرین ئامادەکراون کە یەکەمجارە لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەکاربهێنرێن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كار بۆ قەدەغەکردنی یارییەکی ئەلیکترۆنی لە کوردستان دەکرێت