
پیت هێگێس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەناو کۆنگرێس. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ڕایگیاند پێنتاگۆن چەند بژاردەیەکی سەبارەت بە هەڵوێستی ئەمریکا لە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل خستووەتە بەردەم دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. چاوەڕێین ئەو بڕیار بدات.
وێنە گەورەکە: ماوەی شەش ڕۆژە هێرشی مووشەکی و درۆنی نێوان ئیسرائیل و ئێران بۆ سەر یەکتر بەردەوامە و چاوەکان لەسەر ئەوەن ئەمریکا بڕیاری هاتنە ناو جەنگەکە بدات، پێنتاگۆن چەند بژاردەیەکی خستووەتە بەردەم ترەمپ و چاوەڕیی بڕیاری ترەمپن.
لێدوانی فەرمی: پیت هێگێس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە میانەی وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا، گوتی ترەمپ بڕیار لەسەر بژاردەکان دەدات و پێنتاگۆن جێبەجێی دەکات. سەبارەت بە هاوکاریی ئەمریکاش بۆ ئیسرائیل گوتی، ترەمپ بڕیار لەسەر ئەوە دەدات کە ئایا فڕۆکە و بۆمب بۆ تێکشکاندنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەداتە ئیسرائیل یان نا.
زانیاریی زیاتر: وەزیری بەرگریی ئەمریکا گوتیشی ئەوپەڕی پارێزگاریکردن بۆ هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابین کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
نەوزاد هادی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کشایەوە
- بزنس
- 22 خولەک لەمەوپێش
نرخی مسقاڵێک زێڕ گەیشتە یەک ملیۆن و 60 هەزار دینار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
نەوزاد هادی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کشایەوە
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەستی بەسەر بڕێکی زۆر گەنمی ڕەنگکراودا گرت





