
دیمەنی ئەشواق لەوكاتەی ڕووبەڕووی سەركردەیەكی داعش وەستاوەتەوە بەناوی ئەبوهومام شەرعی كە دەستدرێژی كردبووە سەری
ئاڤا نیوز
کچە کەنیزەکە ئێزدیيەكان، قسەكانی هاوسەرەكەی بەغدادی و كچەكەی بەدرۆ دەخەنەوە و چۆنیەتی هەڵاتنیان ئاشکرا دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەشواق حاجی حەمید، کچە کوردێکی ئێزدییە و یەکێک بووە لە کەنیزەکەکانی بەغدادی، بۆ ئەوەی بتوانێت هەڵبێت، ڕۆڵی نەخۆشی گێڕاوە، دوای ئەوەی دەیگەیێننە نەخۆشخانەیەکی نەینەوا، لەوێ حەبێکی خەوتن دەدزێت، دواتر دەیخاتە ناو خواردن بۆ ئەندامانی ڕێکخراوەکە و هەر کە دەخەون، ڕادەکات.
زانیاریی زیاتر: ئەشواق حاجی حەمید، کچێکی کوردی ئێزدییە، خۆی و خوشکە نۆ ساڵانەکەی لەلایەن داعشەوە ڕفێنراون. ئەشواق قسەکانی هاوسەری یەکەم و دووەمی بەغدادی بەدرۆخستەوە، کە لە چاوپێکەوتنەکانی ڕابردوو باسیان لەوە کردبوو بە باشی مامەڵە لەگەڵ کچە ئێزدییەکان کراوە و گوتی "هاوسەری یەکەمی بەغدادی ئاگاداری فرۆشتنی کچەکان بوو".
بەغدادی دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر ژنانی ئێزدی
ئەشواق باسی ئەوە دەکات بەغدادی دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر ژنانی ئێزدی و دواتر فرۆشتوونی. باسی ئەوەش دەکات هاوسەرەکەی بەغدادی لێی داوە و خراپ مامەڵەی لەگەڵ کردووە.
40 هەزار دۆلار بۆ فیدیەی ئازادکردن
سوعاد یەکێکی دیکەیە لە کەنیزەکە بارمتەکانی ماڵی بەغدادی، ئەوەی ئاشکرا کرد کە خێزانەکەی ناچاربووە 40 هەزار دۆلار فیدیە بدەن بۆ ئازادکردنی.
باوکێک 220 هەزار دۆلار بۆ ئازادکردنی دوو کچی دەداتە داعش
حاجی حەمید تەعلۆ، باوکی دوو لەو کچە ئێزدییانەیە کە تەمەنیان 10 ساڵ بووە و داعش ڕفاندوونی، دەڵێت "لە بەرنامەکەی هاوسەری بەغدادییەوە زانیم یەکێک لە کچەکانم لە ماڵی ئەوان بووە".
تەعلۆ ناچار بووە 220 هەزار دۆلار بۆ ئازادکردنی خێزانەکەی لەڕێگەی قاچاخچی و نێوەندگیری لە نووسینگەکانی ڕزگارکردنی بارمتەکان لە دهۆک بدات.
ڕۆژی 26-10-2019، ئەبوبەکر بەغدادي لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی هێزەکانی ئەمریکا لە پارێزگای ئیدلیب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا کوژرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی: دەستكاریكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هێڵی سوورە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک






