د. شاخەوان عەبدوڵڵا: ناكۆكیی هەردوو دەسەڵاتی دادوەری، گرفتی مووچە قووڵتر دەكاتەوە
- هەواڵ
- 19 حوزەیران

د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەمجارە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بوونە قوربانیی ناكۆكییەكانی نێوان هەردوو دەسەڵاتی دادوەریی و دادگای باڵای فیدراڵی و ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، دوای دەست لەكاركێشانەوەی ژمارەیەك دادوەری ئەندام بەیەكەوە، وا دەكات گرفتەكان قووڵتر ببنەوە و پرسی ناردنی مووچە كاتێكی زیاتری بوێت بۆ چارەسەركردنی.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای تێپەڕبوونی 15 ڕۆژ بەسەر وادەی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، ئەمڕۆ بەهۆی ناکۆکیی نێوان دەسەڵاتی دادوەریی دادگای باڵای فیدراڵی و ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق و دەست لەکارکێشانەوەی کۆمەڵێک دادوەر، نەتوانرا بڕیار لەبارەی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدرێت، سەرەڕای ئەوەش هەوڵەکان بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵڵا ڕایگەیاند، "لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام كۆبوونەوەمان هەبوو لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق و لایەنە سیاسییەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعە كە باوەڕمان وایە دەتوانن ڕۆڵی ئەرێنی بگێڕن لە چارەسەركردنی كێشەی مووچەی هەرێمی كوردستان.
- هەرچەندە كۆبوونەوەكان زۆر ئەرێنی بوون و تەنانەت بۆچوونی دادوەرە ئەندامەكانی دادگای باڵای فیدراڵی بەو ئاراستەیە بوو كە بڕیارێك لە بەرژەوەندی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بدرێت.
- نووسراوی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی كە لە 12ـی ئەم مانگە ئاراستەی سەرۆكایەتیی دادگای فیدراڵی كردبوو كە ناوەڕۆكەكەی هیچ بیانووێكی نەهێشت نە بۆ دادگا و نە بۆ لایەنە سیاسییەكان و تەنانەت بۆ حكومەتیش كە پابەندی جێبەجێكردنی دەستوور و یاسای بودجەی گشتی بێت، بەڵام بەداخەوە بەهۆی ناكۆكی نێوان هەردوو دەسەڵاتی دادوەریی دادگای باڵای فیدراڵی و ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، وایكرد ژمارەیەك دادوەری ئەندامی دادگاكە دەست لەكاربكێشنەوە.
مەترسی پێشبینیكراوەکان: جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق نەیشاردەوە كە ئەم پێشهاتە نوێیەی دادگای باڵای فیدراڵی، گرفتی مووچە قووڵتر دەكاتەوە و پرسەكە كاتێكی زیاتری دەوێت بۆ چارەسەركردنی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 22 خولەک لەمەوپێش
لە دهۆک 17 منداڵ ناویان لێنرا کەزی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایش هێرشێکی سەر کاروانی هێزەکانی دیمەشق لە حەسەکە پووچەڵ دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی زنجیرەیەک دیداری باڵای لە دوبەی ئەنجام دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێمن سەید موراد: هەولێر پێنج هێندەی پێویستیی ناوخۆ هێڵکە بەرهەمدەهێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایش هێرشێکی سەر کاروانی هێزەکانی دیمەشق لە حەسەکە پووچەڵ دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی زنجیرەیەک دیداری باڵای لە دوبەی ئەنجام دا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە 10 پارێزگای عێراق کرایە پشووی فەرمی






