ئێران کامێرای چاودێریی ماڵان بەکاردەهێنێت بۆ سیخوڕیکردن لە ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 حوزەیران

ئێران کامێرای چاودێری بەکاردەهێنێت بۆ سیخوڕی
ئاڤا نیوز
لەچوارچێوەی بەردەوامی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ئێران کامێرای تایبەتی چاودێری ئەمنیی ماڵان لە ئیسرائیل بەکاردەهێنێت بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگری.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی هەشت ڕۆژە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە، تادێت قەبارەی زیانە مرۆیی و ئابوورییەکان فراوانتر دەبێت، هەردوولا بەچڕی پێگە سەربازی و ئەمنییەکانی یەکتر بە ئامانج دەگرن، لەو نێوەندەشدا ڕێگای جیاواز بە سیخوڕیکردن بەسەر یەکتری بەردەوامە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: پێگەی بلومبێرگی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، بەرپرسێکی پێشووی ئاسایشی ئەلیکترۆنی ئیسرائیل چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە ڕادیۆی گشتیی ئیسرائیل دەرکەوت و هۆشدارییەکی تووندی بڵاوکردەوە و داوای لە ئیسرائیلییەکان کرد، کامێرای چاودێری ماڵەوە بکوژێننەوە یان وشەی نهێنی بگۆڕن.
لێدوانی فەرمی: ڕافایێل فرانکۆ، جێگری پێشووی بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی نیشتمانیی سایبەری ئیسرائیل دەڵێت، "لە ماوەی دوو سێ ڕۆژی ڕابردوودا، ئێرانییەکان هەوڵیانداوە دەستیان بە کامێرای چاودێری تایبەت بگات، بۆ ئەوەی تێبگەن چی ڕوویداوە.
ئەمەش بزانە: پەرەسەندنی هێرشەکان لە هەینی ڕابردووەوە (13ی حوزەیران) زیادبوونی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی لەخۆگرتووە، پێشووتر دەزگای فەرمی پەخشی ئێران بڵاویکردەوە، ئیسرائیل هێرشێکی ئەلیکترۆنی بەرفراوانی بۆ سەر ژێرخانە گرنگەکانی ئەو وڵاتە دەستپێکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
- بزنس
- 53 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی 31 بەرهەمی میوە و ئاژەڵی لە کوردستانەوە قەدەغە کرد
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوبیۆ بۆ سەرۆکی ئێستای ڤەنزوێلا: چارەنووسی مادورۆت لەبیر نەچێت






