
دیمەنی فڕۆکەی B2 ناسراو بە شەبەحی ئەمریکی.
ئاڤا نیوز
ئەمریکا جووڵەی بە شەش فڕۆکی جەنگی جۆری B2، ناسراو بە شەبەح لە بنکەی وایتمانی لە ویلایەتی میزۆرییەوە بەرەو بنکەی سەربازی دوورگەی گوام لە زەریای هێمن کرد.
وێنە گەورەکە: تا دێت جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران زیاتر فراوانتر دەبێت، لەگەڵ ئەوەی داوا لە هەردوولا دەکرێت کۆتایی بە جەنگەکە بهێنن، بەڵام چاوەکان هەموو لەسەر ئەمریکایە بۆ بەشداریکردنی ڕاستەوخۆ لە جەنگەکە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، شەش فڕۆکی جەنگی جۆری B2، ناسراو بە شەبەح لە بنکەی وایتمانی هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە ویلایەتی میزۆرییەوە بەرەو بنکەی سەربازی دوورگەی گوام لە زەریای هێمن جووڵەیان پێکراوە، کە بنکەیەکی ستراتیژی هێزی ئاسمانی و دەریای ئەمریکایە.
زانیاریی زیاتر: فڕۆکەی B2 دەتوانێت دوو بۆمبی 15 تۆنی بنکەر بوستەر هەڵبگرێت، کە تەنیا ئەمریکا خاوەنییەتی و شارەزایانی سەربازی دەڵێن دەتوانێت ببێتە کلیلی لەناوبردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکەی ئێران بە تایبەتی پێگەی ئەتۆمی فۆردۆ کە لە ژێر چیاکانی زاگرۆسدا بوونیادنراوە.
ئەمەش بزانە: هێزی ئاسمانی ئەمەریکا 20 فڕۆکەی بۆمب هەڵگری B2 هەیە، و خاوەنی تەکنەلۆژیای خۆدزینەوەیە لە ڕادار و قورسترین بۆمب و چەکی ئەتۆمی هەڵدەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 45 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






