پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە
- هەواڵ
- 21 حوزەیران

دانیشتنی پەرلەمانئی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لە 21 ساڵی ڕابردوو، زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگریی و پاراستنی ئاسمانی عێراقەوە خەرجکراوە، کەچی حکومەت ناتوانێت بەرگری لە ئاسمانەکەی بکات ئەوەش مانای وایە ئەو پارەیەش هاوشێوەی تەرخانکردنەکانی دیکە "دزراوە."
وێنە گەورەکە: پێشێلکردنی ئاسمانی عێراق لەلایەن وڵاتانی ناوچەکەوە لەکاتی ناکۆکی و قەیرانەکان یەکێکە لە پرسە مشتوومڕئامێزەکان لەناوخۆی وڵاتەکەدا، بەتایبەتیش کە حکومەتی عێراق ساڵانە دەیان ملیار دۆلاری بۆ کەرتەکانی بەرگریی، ئەمنیی و ئاسایش دابینکردووە، ئەوەش بە خاڵێکی لاواز بۆ بەغدا هەژمار دەکرێت کە ناتوانێت سەروەری وڵاتەکەی بپارێزێت.
لێدوانی فەرمی: مەریوان قەرەنی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، هەرچەندە بەغدا بەردەوام گلەیی لە ئیسرائیل دەکات کە سەروەری ئاسمانەکەی پێشێل دەکات، بەڵام ئێرانیش هەر بەسەر ئاسمانی عێراقدا وەڵامی ئیسرائیل دەداتەوە، بۆیەش لەئێستادا پەنابردن بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش و نەتەوەیەکگرتووەکان و گلەییکردن بەهایەکی ئەوتۆی نییە، چونکە وڵاتان بە پشت بەستن بە تەكنەلۆژیا و هێزی سەربازیی خۆیان، وڵاتانی دیكە ناچار دەكەن رێز لە سەروەریی خاك و ئاسمانەكەیان بگرن، بەڵام هەروەك پێشتر پەرلەمانتارێك گوتوویەتی، "سیستەمی بەرگریی عێراق توانای خستنەخوارەوەی كۆترێكیشی نییە!"
ژمارەکان وادەڵێن: بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە لە عێراقی نوێدا لە ساڵی 2003ـەوە تا ئەمڕۆ، لانیكەم زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بۆ لایەنی سەربازی خەرج كراوە، ئەو خەرجییانەش مووچە و هەندێك تێچووی دیکە هەر لە خۆی ناگرێت، خەرجییەكانیش بەم جۆرەن:
٠ لە 2004 تا 2009 : بڕی 11.32 ملیار دۆلار
٠ لە 2010 تا 2015: بڕی 36.47 ملیار دۆلار
٠ 2016 تا 2019: بڕی 27.31 ملیار دۆلار
٠ لە 2020 تا 2023: بڕی 21.58 ملیار دۆلار
٠ لە 2023 تا ئەمڕۆ دەیان ملیار
گۆشیەکی دیکەی دیمەنەکە: ئەندامەکەی لیژنەی ئاسایشی بەرگری ئاماژە بەوەش دەکات، ئەم ژمارەیە، ئەو پارەیەش ناگرێتەوە كە بە ناوی حەشدی شەعبی خەرج كراوە و بە دەیان ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت. "بە دڵنیاییەوە بەو پارەیە بڕیار بوو سیستەمی دژەمووشەكی پێشكەوتوو، چەكی بەرگریی پێشكەوتوو بكڕدرێت، كەچی عێراق تەنیا چەند فڕۆكەیەكی جۆری (F16)ـی ئەمریكی كڕیوە، ئەویش بەشی هەرەزۆری فڕۆكەكان بەهۆی نەبوونی چاككردنەوە لەكار كەوتوون."
ئەو مانایەی دەیگەیێنێت: ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، "دەوڵەتێك زیاتر لە 100 ملیار دۆلار لە بواری سەربازیدا خەرج بكات، چۆن لە ڕووی دێت گلەیی بكات و نەتوانێت بەرگریی لە ئاسمانەكەی بكات، یانیش ئەو پارانەی بۆ بواری سەربازی تەرخان دەكرێت، هاوشێوەی هەموو تەرخانكراوەكانی دیكە لە عێراقدا، دزراون و كەس نازانێت ئەو زیاتر لە 100 ملیار دۆلارە چی بەسەر هاتووە و بە كێ دراوە؟".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە پێشهاتێکی دیکەشدا و هەر پەیوەست بە ئاسمانی عێراق، محەممەد بەحرلعلوم، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەگەڵ ستیڤن ئەیچ فەیگن، هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کۆبووەوە، لەکۆبوونەوەکەشدا بەحرلعلوم باسی لەوەکردووە، عێراق نیگەرانە لە بەردەوامی پێشێلکردنی ئاسمانی وڵاتەکەی لەلایەن ئیسرائیلەوە کە دواهەمینیان دوێنێ بووە و بەسەر ئاسمانی پارێزگاکانی نەجەف و کەربەلا و بە درێژایی باشووری وڵاتدا تێپەڕیوون، بۆیە داوایکرد ئەمریکا بەگوێرەی ڕێککەوتنی ستراتیژی ساڵی 2008، هەوڵی ڕاگرتنی پێشێلکارییەکان بدات.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لای خۆیەوە هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمریکا هەموو هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و ڕێگریی لە زیادبوونی گرژییەکان، جەختیشیکردەوە کە نیگەرانییەکانی حکومەتی عێراق دەگەیێنێتە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە واشنتن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک پارکێکی گەورە لەسەر ڕووبەری 48 دۆنم زەوی دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێکارانی پاککەرەوە لە نەخۆشخانەکانی هەولێر سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ هاووڵاتیانی: گەشت بۆ عێراق مەکەن